ک/میدیا: جێگری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێرکردن، ده‌ڵێت: قوتابخانه‌ی کچانه ده‌بێ له په‌نای بیناکانی دیکه‌دا حه‌شار بدرێن که بۆ ئه‌م کاره پێویسته بینایه‌ک بۆ قوتبخانه‌ی کچانه دروست بکرێ که حه‌وشی قوتابخانه‌که له ناوه‌ندی بیناکه‌دا هه‌ڵبکه‌وێ.
لێپرسراوانی په‌روه‌رده‌ی رێژیم ئێران گه‌مارۆدان و چوارچێوه‌دار کردنی قوتابیانی کچی ئێرانی به دروست کردنی دیواری به‌رز به ده‌وری حه‌وشی قوتابخانه‌دا، و شاردنه‌وه‌ی حه‌وشی قوتابخانه و...هتد بۆ شاد کردنی کچانی ئێرانی پێناسه ده‌کات که گوایه ده‌کرێت له‌م که‌شوهه‌وایه‌دا ئازادییه‌کی زیاتریان پێ بدرێت.
مورته‌زا ره‌ئیسی، جێگری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێر کردن، له‌سه‌ر شێوازی دروست کردنی قوتابخانه‌کان پێویستیی به پێداچوونه‌وه هه‌یه و دروست کردنی حه‌وش له ناوه‌ندی بینای قوتابخانه‌دا کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له شادکردنی چوارچێوه‌ی قوتابخانه‌ی کچانه‌دا هه‌یه.
ره‌خنه‌گرانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ڵین: ئه‌م کاره نه‌ک یارمه‌تیی شاد کردنی کچانی قوتابخانه‌دا نادات به‌ڵکوو به پیچه‌وانه‌وه له وه‌ها چواچێوه‌یه‌کی داخراودا کچان تووشی خمۆکی ده‌بن.
ره‌ئیسی گوتوویه‌تی: له دروست کردنی قوتابخانه‌کاندا ده‌بێ ره‌گه‌زی قوتابیان ره‌چاو بکرێت.


