ک/میدیا: به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئێران، راپۆرتی په‌یامنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به لاواز و نادروست و نابه‌ڵگه‌مه‌ند وه‌سف کرد و ئه‌حمه‌د شه‌هیدیشی به درۆزن له قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌حمه‌د شه‌هید، هه‌واڵنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له راپۆرتی خۆیدا له‌مه‌ڕ بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، تیشکی خستۆته سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی رێژیم له‌گه‌ڵ چالاکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، چالاکانی سیاسی، رۆژنامه‌نووسان، چالاکانی خوێندکاری، هونه‌رمه‌ندان، پارێزه‌ران، چالاکانی ژینگه‌پارێزی، ئازادیی کۆمه‌ڵایه‌تی، مافه‌کانی ژنان، که‌مایه‌تییه ئێتنیکی و مه‌زهه‌بییه‌کان و سزا و سێداره‌دان.
سادق ئامولی‌لاریجانی وتی: په‌یامنێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێ بێ‌لایه‌نی خۆی بپاریزێت که له‌م راپۆه‌ته‌دا تێکڕای هه‌ڵوێست و ئیدیعاکانی به‌رهه‌ڵستکاران و نه‌یاران و دوژمنانی رێژیمی هێناوه‌ته به‌رباس.
ئه‌حمه‌د شه‌هید، په‌یامنێری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، رێکه‌وتی 10ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن "بان‌کی‌مۆن" سکرتێری گشتیی ئه‌م رێکخراوه‌وه دیاری کرا، به‌ڵام داخوازییه‌کانی ناوبراو بۆ سه‌فه‌ر بۆ ئێران له‌مه‌ڕ ئاماده‌کردنی راپۆرتێکی به‌ڵگه‌مه‌ند بۆ رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی رێژیمی ئێرانه‌وه بێ‌وه‌ڵام ماویه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له راپۆرته‌که‌یدا وتوویه‌تی: بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م راپۆرته له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، وتووێژی کردووه.
ئایه‌توڵڵا ئامولی‌لاریجانی، به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئێران، رێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ به لایه‌نگیریی سیاسی تۆمه‌تبار ده‌کات و هۆکاری دژایه‌تیی ده‌وڵه‌ته دڵخوازه‌که‌ی له‌مه‌ڕ نه‌دانی ئیزنی هاتنی په‌یامنێری رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران به لایه‌نگیری کردن ناوبراو له "ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ" ناوبردووه.
ناوبراو پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا کردووه که کۆماری ئیسلامی مافی مرۆڤی رۆژئاوای په‌سند ناکات.
رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆربه‌ی په‌یماننامه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤی، وه‌ک په‌یماننامه‌ی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی، واژۆ کردووه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌م راپۆرته‌دا ئاشکرای کردووه: ژماره‌یه‌ک که‌س و رێکخراوه به‌ڵگه‌گه‌لێکی نوێ و گرنگیان بۆ دابین کردووه که زۆربه‌یان ده‌رخه‌ری پێشێل کردنی سیستماتیکی بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئاماژه پێکراوی مافی مرۆڤه.


