ک/میدیا: رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 22ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی، به ده‌س‌پێشخه‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، له سویس و له درێژه‌ی زه‌نجیره کونفرانسێک له
ژێر ناوی: "چۆن پرسی کورد به‌رینه پارله‌مانی سویس"، بۆ "به‌یات یانز" پارله‌مانتاری سویسی و دۆستی کورد و "موسته‌فا ئاتیجی" ئه‌ندام په‌رله‌مانی شاری بازڵ و کاندیدی پارله‌مانی سویس رێکخرا.
ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که له‌م کۆنفرانسه‌دا قسه‌یان کرد بریتین له:
ــ بڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ژێنێڤ
ــ به‌یات یانز پارلمانتار و دۆستی کورد
ــ مسته‌فا ئاتیج پاڵێوراوی کوردی ئه‌م خوله‌ی پارلمانی سویس
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی کارای هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی سویس له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی ئه‌م وڵاته، زه‌نجیره کونفرانس‌گه‌لێک له شاره گه‌وره‌کانی سویس به‌ڕێوه ده‌بات.
رێکه‌وتی 1ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، له وڵاتی سویس هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ پارله‌مانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت.


