ک/میدیا: رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی 26ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز كاک مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزب، سه‌ردانی
كۆمه‌ڵه‌ی زەحمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی رێبه‌ریی ئه‌و رێكخراوە به سه‌رپه‌رستی به‌رێز عومه‌ر ئیلخانی‌زادە به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌كرا. له‌و دیدارە دۆستانه‌یه‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن باسێكی سیاسی‌یان له‌سه‌ر رووداوەكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەراست و ئێران و كوردستان پێشكه‌ش كرد و هه‌ردوولا پێیان وابوو له هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ئێستای ناوچه‌كه به گشتی و ئێران به تایبه‌تی، هێزە كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسه بنه‌ڕه‌تییه‌کان دەبێ لێكدانه‌وەی ورد و ئوسوولی بۆ بكه‌ن و به شێوەی سیاسی پرسه‌کان تاوتوێ بكه‌ن و له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دەبێ زیاتر له جاران له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵوێستی ئوسوولی و شیاو بگرن. شایانی باسه لێكدانه‌وەی دوولایه‌ن له‌مه‌ڕ رووداوەدانی ناوچه‌كه و ئێران و ئه‌و پرسانه‌ی له كوبونه‌وەكدا كه‌وتنه به‌رباس لێک نزیک بوون.
پاش چه‌ند كاتژمێر له كۆتایی دیداره‌که‌دا هه‌یئه‌تی میوان له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ به حورمه‌ته‌وە بەڕێ كران





