ك/میدیا: ڤلادمیر ژرینوڤسكی، جێگری سه‌رۆكی پارلمانی رووسیه، به ئاماژه به‌وه‌كه پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كێك له گرینگ‌ترین كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته، له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، ناتۆ و یه‌كیه‌تیی ئورووپا خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی په‌یامنێر، جێگری سه‌رۆكی پارلمانی رووسيه له نامه‌یه‌كدا بۆ باراك ئوباما، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، ئه‌ندرێس راسموسن، سكرتێری
گشتی ناتۆ، و هێرمان وان رومپی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌كیه‌تیی ئوروپا، گوتوویه‌تی: كورده‌كان گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانن كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نییه.
ناوبراو حه‌شیمه‌تی كورده‌كانی 40 ملیۆن كه‌س مه‌زنده كردووه و گوتویه‌تی: به داخه‌وه تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كی دیپلۆماسی جیهان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا هه‌ڵوێستێكی نه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هێزه فره نه‌ته‌وه‌كان بۆ جێگیركردنی دادپه‌روه‌ری ره‌وانه‌ی ناوچه جۆاروجۆره‌كانی جیهان ده‌كرێن، به‌ڵام تا ئێستا پرسی كورد وه‌ك پرسێكی شاراوه چاوی لێ ده‌كرێ.
نابراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی كورده‌كان له داهاتوودا رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه.


