ک/میدیا: ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له قسه‌کانی خۆیدا له شاری پاوه دانی به بوونی بێ‌کاری له‌و ناوچه‌یه‌دا داناوه، که گوایه ئه‌م کێشه‌یه‌ی به گوێی به‌رپرسانی رێژیم گه‌یاندووه.
به‌رپرسانی رێژیم به‌هۆی پێشوازی نه‌کردنی گه‌رم و گوڕ له ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، رێبه‌ری مه‌زهه‌بیی ئێران، به ناچاری خه‌ڵکی شار و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری پاوه و ته‌نانه‌ت پارێزگای کوردستانیان بۆ ئه‌م شاره هێناوه.
به‌پێی راپۆرتی "ایرنا" هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی رێژیمی ئێران، خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی، جوانڕۆ، هه‌ورامان و شاره‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کوردستان بۆ پێشوازی له خامنه‌یی چوونه‌ته پاوه.
له درێژه‌ی سه‌فه‌ری خامنه‌یی بۆ پارێزگای کرماشان، ئه‌مڕۆ به‌یانی ناوبراو گه‌یشته شاری پاوه و قسه‌ی کرد.
به‌هۆی بوونی کێشه‌ی بێ‌کاری له‌م ناوچه‌یه‌دا، خامنه‌یی نه‌یتوانی چاوپۆشی له‌م ئاریشه‌یه بکات و به ناچار‌یه‌وه وتی: "یه‌کێک له نیگه‌رانییه‌کانی من بوونی بێ‌کاری له‌م ناوچه‌دایه".دوای تێپه‌ڕ بوونی سێ ده‌یه له ته‌مه‌نی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رێبه‌ری رێژیم تازه هه‌ستی به بوونی بێ‌کاری له‌م ناوچه‌یه‌دا کردووه و گوایه ئه‌م کێشه‌یه‌ی به گویی به‌رپرسان گه‌یاندووه.


