ک/میدیا: ئه‌مریكاوه، رێژیمی ئێران به هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ئه‌مریكا، تۆمه‌تبار ده‌كات. رێژیمی ئێران به توندی ئه‌م تۆمه‌ته وه‌درۆ ده‌خاته‌وه و ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانیش بێده‌نگه.
"ئێریک هۆڵدێر" وه‌زیری دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: ئه‌مریكاییه‌كی به رچه‌ڵه‌ک ئێرانیان به تۆمه‌تی تیرۆركردنی "عادل
الجبیر"، باڵوێزی عه‌ره‌بستانی سعوودی له واشنگتۆن ده‌سبه‌سه‌ر كردووه.
به وته‌ی هۆڵدێر ئه‌م تۆمه‌تباره دانی به ده‌ستێدا بوون له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه داناوه.
"رامین مێهمان‌په‌ره‌ست" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیدیعای تیرۆری باڵوێزی عه‌ره‌بستانی وه درۆ خستووه‌ته‌وه و به سیناریۆی سازكراوی ئه‌مریكا ناوی بردووه.
نوێنه‌ری رێژیمی كۆماری ئیسلامی له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نامه‌یه‌كدا بۆ "بان كی مۆن" سكرتێری ئه‌م رێكخراوه، له‌م پێوه‌ندییه‌دا سكاڵای كردووه.
به‌پێی هه‌واڵده‌ریی مێهر "محه‌ممه‌د خزاعی" نوێنه‌ری رێژیم له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وێڕای بێ بنه‌مابوونی ئه‌م تۆمه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وتی: تۆمه‌تبار كردنی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هۆكاری سه‌ره‌كیی ناسه‌قامگیر بوونی ئه‌م وڵاته‌یه له كه‌نداوی فارس.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فارس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان وتوویه‌تی: بێ گومان عه‌ره‌بستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا دژكرده‌وه له خۆی نیشان ده‌دات به‌ڵام ئێستا چاو‌ڕێی ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له واشنگتۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیلانی رێژیمی ئێرانی بۆ تیرۆری باڵوێزی ئه‌م وڵاته، به پێشێل كردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌قه‌له‌مدا.
به وته‌ی وه‌زیری دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌زیری رێژیمی ئێران له به‌رنامه‌رێژیی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی باڵوێزی عه‌ره‌بستان له واشنگتۆن ده‌ستی هه‌بووه و ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌م تیرۆره یك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری بۆ تۆمه‌تباره‌كان ته‌رخان كردووه.
به‌پێی راپۆرتی بی‌بی‌سی "مه‌نسوور ئه‌رباب سه‌یار" ناوی ئه‌م تۆمه‌تباره 56 ساڵه‌یه كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی قودسی سپای پاسداران پێوه‌ندیی هه‌بووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته لێپرسراوانی ئه‌مریكایی خوازیاریی سزادانی كه‌سێكی دیكه به ناوی "غوڵا‌م شكووری"ین كه له ئێران‌دا ده‌ژیت و گرێدراوی سپای قودسی سپای پاسدارانه.
رێژیمی ئێران له ساڵی 1984ه‌وه كه‌وتووه‌ته نێو لیستی پشتیوانانی تیرۆریزمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سپای قودس لقی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی سپای پاسدارانی رێژیم له نیو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مریكا دایه.
ده‌وڵه‌تی ئێران له به‌هاری ساڵی 1376 له‌لایه‌ن دادگای بێرلینی ئاڵمان به فه‌رمی به تیرۆری رێبه‌رانه كوردستانی ئێران مه‌حكووم كرا.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه و له زاری راگه‌یه‌نه ئامریكاییه‌كانه‌وه، واشنگتۆن ده‌یهه‌وێ دژی ئێران سكاڵای خۆی ئاراسته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.


