ک/میدیا: رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی18ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی هه‌یئه‌تێكی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به
سـه‌رپه‌رستیی فواد خاكی‌به‌یگی سكرتێری گشتی و ژماریه‌ک له ئه‌ندامانی به‌ڕێوەبه‌ریی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخرا‌و‌ی كوردستانی و بیانی و كه‌سایه‌تیی ناوداری كورد چا‌وپێكه‌وتنیان كرد.
سه‌رەتا هه‌یئه‌تی یه‌كیه‌تیی لاوان سه‌ردانی رێكخرا‌و‌ی (NPA)ی نوروێژی كرد و له‌لایه‌ن خاتوو "عالیه رەشید ئەمین" به‌رپرسی به‌شی پرۆژەكان پێشوازییان لێكرا. له‌و چاپێكه‌وتنه‌دا هه‌ردوولا باسیان له پرۆژەی هاوبه‌ش له بوارەكانی گه‌نجان و كۆمه‌ڵگای مه‌دەنی كرد و بڕیار درا له داهاتوودا به‌پێی پرنسیپی رێكخراوەیی و یاساكانی رێكخرا‌و‌ی (NPA)ی نوروێژ و یه‌كیه‌تیی لاوان كاری هاوبه‌ش بكرێت.
دواتر هه‌یئه‌تی یه‌كیه‌تیی لاوان سه‌ردانی رێكخرا‌و‌ی ئازادیی لاوانیان كرد و له‌لایه‌ن "هێمن عه‌مید" و كۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ئه‌و رێكخراوەوە پێشوازیان لێكرا. له‌و دیدارەدا، هێمن عه‌مید رۆڵی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی به‌رز نرخاند و له‌و بڕاوایه‌دا بوو وەک دوو رێكخرا‌و‌ی كوردیی ئه‌ندامی ئه‌نتر‌ناسیۆناڵی لاوان، دەكرێ كاری هاوبه‌ش بكرێ، كه له‌لایه‌ن شاندی یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وە پێشوازیی لێكرا.
لە درێژی چاوپێكه‌وتنه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان‌دا، هه‌یئه‌ت سه‌ردانی پرۆفیسۆر "عێزەدین مسته‌فا رەسوڵ"ی كرد و وەک كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری كورد، هه‌وڵه‌كانی به‌رز نرخێندران.
سه‌ردانی نووسه‌ری ناوداری نه‌ته‌وەی كورد "محه‌ممه‌د مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مودەڕیس" دیدارێكی دیكه‌ی ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو و هه‌وڵه‌كانی ناوبراو له بواری ئه‌دەبی نه‌ته‌وەی كورد و پێگه‌یاندنی لاوانی كوردستان به‌رز نرخێندران. محه‌ممه‌د مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم سپاسی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی وەک درێژەدرانی مه‌كته‌بی قازی و قاسملوو و شه‌رەفكه‌ندی كرد وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و یه‌كیه‌تییه خواست.
له كۆتاییدا هه‌یئه‌تی یه‌كیه‌تیی لاوان سه‌ردانی لاوانی پێشكەوتنخوازی كوردی سووریه‌ی كرد و پاش تاوتوێ كردنی رووداوەكانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستانی سووریه، وێڕای سه‌رەخۆشی به‌بۆنه‌ی تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ هیوایان خواست نه‌ته‌وەی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان به مافه‌كانی شاد بێت.






