ک/میدیا: 18ی ره‌زبه‌ر رۆژی جیهانیی خه‌بات دژی سزای له سێداره دانه. رێژیمی ئێران له درێژه‌ی ئه‌مساڵدا به ئیعدام كردنی 135 كه‌س پله‌ی یه‌كه‌می له جیهاندا به‌ده‌ست هێناوه. 20 به‌ندكراوی دیكه‌ش له زینداندا چاو‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئیعدام ده‌كه‌ن.
وێڕای واژۆ كردنی كونڤانسیۆنی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی و كونڤانسیۆنی مافی منداڵان له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه له رێكه‌وتی 22ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1373ی هه‌تاوی، كونڤانسیۆن‌گه‌لێك كه به‌رگری له ئیعدامی هاووڵاتیان به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیسان ده‌وڵه‌تی ئێران له ئیعدامی هاووڵاتیانی سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌جاران له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای دێموكراتیكی جیهانی و به‌رگریكاری مافی مرۆڤی جیهانی و ئێرانی له‌مه‌ڕ ئیعدامی هاووڵاتیانی ئێرانی، ره‌خنه‌ی توندی لێ‌گیراوه.
هه‌تا ئێستاش 8 لێپرسراوی ده‌وڵه‌تیی ئێران له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، 61 به‌رپرسی ده‌وڵه‌تی و نیزامیی رێژیمی ئێران له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ئورووپاوه وه‌ک پێشێلكاری مافی مرۆڤ، گه‌مارۆ دراون.
له ئێران لاوانی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵ ئیعدام ده‌كرێن.
ئاماری ئیعدامه سیاسییه‌كانی ئێران له هه‌موو وڵاتانه جیهان زیاتره.
به وته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران زۆربه‌ی ئیعدام كراوه‌كان به تۆمه‌تی قاچاخی ماده سڕكه‌ره‌كان له سێداره ده‌درێن.
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیعدامی هاووڵاتیانی ئێران بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تاوان به پێویست ده‌زانێ.
كارناسانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن ئیعدام نه‌ک هه‌ر تاوان له نێو كۆمه‌ڵگادا كه‌م ناكاته‌وه به‌ڵكوو هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ره‌پێدانی توندوتیژیی نێو كۆمه‌ڵگایه.
هه‌روا كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئیعدام توانای كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌ی نه‌بووه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی یه‌كگرتوویی جیهانی دژی سزادان له ساڵی 2002دا، 10ی ئۆكتۆبر(18ی ره‌زبه‌ر) وه‌ک رۆژی خه‌بات دژی ئیعدام دیاری كردووه.
98 وڵاتی جیهان حوكم ئیعدامیان هه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه به‌ڵام له 58 وڵاتی جیهان وه‌ك چین، ئێران، كوره‌ی باكوور، عه‌ره‌بستانی سعوودی، پاكستان و ئه‌مریكاحوكمی ئیعدام به‌ڕێوه ده‌چێ.
له هه‌ندێک له ئه‌یاله‌ته‌كانی ئه‌مریكا حوكمی ئیعدام هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێران، له سه‌ره‌تای ساڵی 1390 هه‌تا ئێستا 135 حوكمی ئیعدام به‌ڕێوه چووه كه 35 دانه‌یان له به‌ر چاوی گشتیی خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام دراون.
سێ كه‌س له ته‌مه‌نی ژێر 18 ساڵ و 16 كه‌س به تۆمه‌تی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ خودا و پێغه‌مبه‌ر، له سێداره دراون.
ده‌وڵه‌تی ئێران هیچ كات ژماره‌ی ئیعدام كراوه‌كان بلاو ناكاته‌وه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له راپۆرتی ژماره‌ی ئیعدام كراوه‌كانی ساڵی 2010ی، رایگه‌یاند، لانی‌كه‌م 546 كه‌س له ئێران ئیعدام كراون.
به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئێرانه‌وه ته‌نیا 312 ئیعدام به شێوه‌ی فه‌رمی یان نافه‌رمی په‌سند كراوه.


