ك/میدیا: رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 16ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی پێشانگایه‌کی وێنه سه‌بارەت به (تۆپباران و کاولکاریی رێژیمه‌كانی ئێران و تورکیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان) له‌لایه‌ن
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له مه‌یدانی ناوەندیی شاری کالمار كرایه‌وه.
پێشانگاکه کاتژمێر 11:00 به به‌شداریی کوردانی دانیشتووی کالمار و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی سوێدی و کاناڵه‌کانی راگه‌یاندن دەستی پێ‌کرد.
سه‌ره‌تا دوکتور بورزوو ئه‌لیاسی، مامۆستای زانکۆ، سه‌بارەت به بارودۆخی کورد و ناوچه‌که چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
پاشان یۆهان پێرشون بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شارەوانیی شاری کالمار، وتەیەکی پێشکەش کرد.
دواتر دونیا ئەلیاسی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی سۆسیال دێموکرات، لەو پێوەندییەدا بابەتێکی پێشکەش کرد و پەخشانێك لەژێر ناوی" پێشانگای وێنەکان" لەلایەن رۆژین ئەشرەفی، پێشکەش کرا.


