ك/میدیا: شه‌ریف بێهرووز نوێنه‌ری حدك‌ئێران له ئه‌مریكا، له كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتندا له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نی ئه‌مریكایی بارودۆخی كوردستانی ئێران، دۆخی هه‌نووكه‌یی ئێران و
ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌ی شرۆڤه و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا شی‌كرده‌وه.
شه‌ریف بێهرووز نوێنه‌ری حیزب له ئه‌مریكا، رێكه‌وتی 11ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی له بانگهێشتێكی فه‌رمیدا، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی كونگره‌ی ئه‌مریكادا كرد.
ئه‌م كۆبوونه‌وه له‌مه‌ڕ تاوتوێ كردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا، ئێران و ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو.
شه‌ریف بێهرووز له هه‌مان رۆژدا له مه‌قه‌ڕی "گرووپی قه‌یرانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان" له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی نێو‌ڕاستی ئه‌م ناوه‌نده، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
هه‌روه‌ها شه‌ریف بێهرووز رێكه‌وتی 12ی ره‌زبه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی كونگره و سنای ئه‌مریكا دیدار و وتووێژی كرد.
له درێژه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌تنانه‌دا، نوێنه‌ری حیزب له ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان كۆبووه‌وه.
له تێكڕای ئه‌م دیدار و چاوپێكه‌وتنانه‌دا شه‌ریف بێهرووز نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات له ئه‌مریكا، له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌نووكه‌یی ئیران و به تایبه‌ت كوردستان و ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ناوچه و هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا خسته‌به‌ر باس.


