ك/میدیا: تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، رێبه‌ری كوردانی سووریه، شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تیی له نێو ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و جیهان وه‌ڕێخستووه. له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كورده‌كانی سووریه‌دا 5 كه‌س كوژرا و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
مه‌شعه‌ل ته‌مۆ پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی "شۆرای میللی سووریه"، رۆژی هه‌ینی له شاری قامیشلیی كوردستانی سووریه تیرۆر كرا.
دوێنێ شه‌ممه كورده‌كانی سووریه له شاره‌كانی جه‌زیره، قامیشلی، ئامووده، كۆبان، درباسیه و ژمایه‌یه‌ك شاری دیكه‌ی عه‌ره‌ب‌نشین، خه‌ڵك تووڕه‌یی و بێزاریی خۆی له‌مه‌ڕ تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، رێبه‌ری كوردانی سووریه ده‌بڕی.
خه‌ڵكی شاره چووكه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی سووریه‌ش بۆ ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ شه‌هید بوونی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ ره‌وانه‌ی شاری قامیشلی بوون.
هه‌روه‌ها له وڵاتانی ئورووپایی وه‌ك بریتانیا، بلژیك، سویس و ئوتریش ئه‌و كوردانه‌ی كه له تیرۆری مه‌شعه‌ل تووڕه بوون هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌كانی رێژیمی سووریه.
له شاری قامیشلی به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی كوردان له‌هه‌مبه‌ر تیرۆری مه‌شعه‌ل، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریه‌وه 5 كه‌س كوژرا و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و پێنج كه‌سه له كاتی رێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ كوژراون.
"فارس ته‌مۆ" كوڕی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ به هه‌واڵده‌ریی ده‌نگی ئه‌مریكای وتووه، باوكی ئه‌ندامی "شۆرای میللیی سوریه" بوو و بڕیار وابوو له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ توركیه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م شۆرا وه‌ئه‌ستۆ بگرێ.
به وته‌ی فارس ته‌مۆ، مه‌شعه‌ل ویستوویه‌تی دوای بینینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سووریه له رۆژی هه‌ینی ره‌وانه‌ی توركیه بێت.
ناوبراو وتی، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیمی سووریه له سه‌فه‌ری مه‌شعه‌ل بۆ توركیه ئاگادار بوون بۆیه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیه تیرۆریان كرد.
وڵاتانی ئه‌مریكا، فه‌ڕانسه، یه‌كیه‌تیی ئورووپا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیرۆری "مه‌شعه‌ل ته‌مۆ"یان مه‌حكووم كردووه.
تیرۆری ئه‌م رێبه‌ره‌ی كوردستانی سووریه ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رینی له به‌شه‌كانی دیكه كوردستان بووه و له‌لایه‌ن رێكخرا و حیزبه سیاسییه‌كانه‌وه مه‌حكووم كراوه.
مه‌شعه‌ل ته‌مۆ له ساڵی 1958 له شاری درباسیه له دایك بوو.
ناوبراو ئه‌ندازیاری وه‌رزێڕی و خاوه‌نی شه‌ش منداڵه و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ رێبه‌ری "حیزبی خه‌ڵكی سووریه" بووه.
دواتر "ره‌وتی دواڕۆژی كورد"ی دامه‌زراند و له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیمی سووریه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو زیندانی كرا و له مانگی ژوولای ساڵی رابردوو له زیندان ئازاد كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕیاره له كوردستانی سووریه و كورده‌كانی دانیشتووی وڵاتی سووریه خۆپیشاندان وه‌ڕێخه‌ن.


