ك/میدیا: ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی زیندانه‌كانی جیهان رایگه‌یاند له وڵاتی ئێران، له هه‌ر 343 كه‌س، یه‌ك كه‌س له زیندان دایه. ئه‌م ئاماره راده‌ی زیاد بوونی ژماره‌ی زیندانیانی ئێران پیشان ده‌دات.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیهانی، له ساڵی 2011ی زایینی‌دا 53 هه‌زار و 21 كه‌س له ژماره‌ی زیندانیانی ئێران زیادی كردووه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، له زاری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیهانیی زیندانه‌كانی جیهان، له ساڵی 1993ی زایینی، 101 هه‌زار و 801 كه‌س له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا بوون به‌ڵام له ساڵی 2011دا ژماره‌ی ئه‌م زیندانیانه بۆ 220 هه‌زار كه‌س زیادی كردووه.
هه‌واڵده‌ریی مێهر له زاری به‌رپرسانی زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماره‌كانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیهانی به ناڕاست ده‌زانێ و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ، ئاماری راسه‌قینه‌ی زیندانه‌كانی ئێران 250 هه‌تا 270 هه‌زار كه‌سه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیهانیی زیندانه‌كان، كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیی له وڵاتی بریتانیا دایه، ده‌ڵێ: دوو هه‌زار و 560 ژن له زیندانه‌كانی ئێران دان.
زۆرترین ژماره‌ی زیندانیانی ئێران، تاوانبارانی ماده سڕكه‌ره‌كان پێكی ده‌هێنن.
له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر زیندانی سیاسی هه‌یه كه ده‌وڵه‌ت ئاماری ئه‌م زیندانیانه بڵاو ناكاته‌وه و ته‌نانه‌ت باسی بوونی ئه‌م زیندانیانه ناكات.
به وته‌ی غوڵام‌حسێن ئیسماعیلی، به‌رپرسی زیندانه‌كانی ئێران، رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی زیندانه‌كانی ئێران 85 هه‌زار كه‌سه، له‌حاڵێكدا زیاتر له 250 هه‌زار كه‌س له نێو زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دان.


