ك/میدیا: دوای نیوەڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 16/7/1390ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز "محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری" ئه‌ندامی دەفته‌ری سیاسیی حیزب له شاری هه‌ولـێر له پرسه‌ی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ به‌شدارییان كرد.
هه‌یئه‌تی حیزبی دێموكرات پرسه و هاوخه‌میی خۆی له‌مه‌ڕ تیرۆر كردنی كه‌سایه‌تیی ناسراوی كوردی سووریه و وته‌بێژی رەوتی "المستقبل"ی كورد له سووریه به بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو راگه‌یاند.
له‌و كۆبوونه‌وە هاوخه‌میه‌دا، دوای قسه‌كانی "فارس مه‌شعه‌ل"، كوڕی خوالێخۆشبوو مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری، به ناوی كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزب و دەفته‌ری سیاسیی حیزب، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش و ئه‌و كردەوە تیرۆریستییه‌ی مه‌حكووم كرد و وتی: "شه‌هید بوونی مه‌شعه‌ل ده‌سپێكێك بۆ هه‌رچی زیاتر گه‌شه سه‌ندنی خه‌بات و خۆڕاگریی تێكۆشه‌رانی كوردی سووریه‌یه و دیكتاتۆرەكانی ناوچه و یه‌ك له‌وان سووریه بۆ مانه‌وەیان له سه‌ر كورسیی دەسه‌ڵات له هیچ چه‌شنه كردەوەیه‌كی دڕندانه خۆ نابوێرن. ئه‌و شێوە كردەوانه ناتوانێ كار له ئیرادەی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردی سووریه بكات و سه‌رەنجام به ئازادی یه‌كجارەكی دەگه‌ن".
شایانی باسه به‌شداریی هه‌یئه‌تی حیزب، بووە مایه‌ی خۆشحاڵیی بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری كورد مه‌شعه‌ل ته‌مۆ و زۆر به رێزەوە ئه‌و به‌شدارییه‌یان به‌رز نرخاند و سپاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان له‌مه‌ڕ ئه‌و هاودڵی و هاوخه‌میه بۆ له دەست دانی تێكۆشەری ناسراوی كورد مه‌شعه‌ل ته‌مۆ كرد.


