ك/میدیا: "میشل ته‌مۆ" سیاسه‌تڤانی كوردی سووریه له نێو ماڵی خۆیدا كه‌وته به‌ر ده‌سڕێژی گولـله‌ی كه‌سانێكی نه‌ناسراو و كوژرا. ئه‌م كاره بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی كورده‌كانی سووریه له‌دژی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 15ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی، یه‌كێك له رێبه‌رانی سیاسیی كوردی سووریه له‌گه‌ڵ كوڕی چووكه‌ی خۆی و ئه‌ندامێكی "ده‌فته‌ری شه‌پۆلی دواڕۆژ له سووریه" كه له ترسی مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌تی له ماڵێكدا خۆیان حه‌شار دابوو، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی چه‌كداره‌وه درانه به‌ر ده‌ستڕێژ و له‌ئاكامدا میشل ته‌مۆ گیانی خۆی له‌ده‌ست دا و كه‌سانی دیكه‌ش بریندار بوون. بارودۆخی ته‌ندروستیی كوڕی میشل ته‌مۆ ناله‌باره.
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی میشل له لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه، وتی: "باوكی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو".
"سلێمان كرۆ" سیاسه‌تڤانی كوردی سووریه له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیییه، وتوویه‌تی: "ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له كوژرانی میشل ته‌مۆ رێبه‌ری كورده‌كانی سووریه به‌رپرسیاره".
كوژرانی میشل بووه‌ته هۆی دروست بوونی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین له نێو كورده‌كانی سووریه.
له رێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناسراوه كورده، كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌دان هه‌زار كه‌س له كورده‌كانی سوریه به‌شداری ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی میشل ته‌مۆ، كورده‌كانی سووریه تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ربڕی.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "ئه‌ڤێستا كورد"، دوێنێ شه‌و دوای تیرۆری میشل ته‌مۆ خه‌ڵك له شاره‌كانی كوردستانی سووریه وه‌ك شاری "ئامۆدا" ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ تیرۆری میشل ده‌بڕی و په‌یكه‌ری به‌شار ئه‌سه‌دیان سه‌راونخوون كردووه.
هه‌روه‌ها له شاره‌كانی "لازیقه" و "حومووس" هه‌زاران كه‌س رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و تیرۆری "میشل ته‌مۆ"یان مه‌حكووم كردووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی وێڕای مه‌حكووم كردنی توندوتیژیی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڵكی سووریه و یه‌ك له‌وان تیرۆری میشل ته‌مۆ، رایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌د به‌بێ دوڕدونگی ده‌بێ ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێ.


