Home هه‌واڵه‌کان ژمارەیەك هاووڵاتیی شاری ماكۆ سەرجەم بە 107 ساڵ زیندانی حوكم دراون

ژمارەیەك هاووڵاتیی شاری ماكۆ سەرجەم بە 107 ساڵ زیندانی حوكم دراون

zendan9بە پێی هەواڵی كوردپا: دوازدە كەس لە دەستبەسەركراوانی شاری ماكۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی حكوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەم حوكمی 107 ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە.

بەپێی ئاماری تومار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئیستا 12 كەس لەو هاووڵاتیانە كەلەلایەن دەزگا ئەمنیەتی ـ قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەكانی شاری ماكۆ دەستبەسەركراوان حوكمەكانیان یەكلایی كراوەتەوە.

دەزگا قەزاییەكانی ئێران تاوانی ئەو 12 كەسەی هاوكاریی لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی دژبەری ئێران راگەیاندووە.

سەعید عومەر پوور كوڕی عومەر خەڵكی گوندی زەلكە، 2 ساڵ زیندان ـ عەبدوڵڵا عومەر پوور كوڕی عومەر خەڵكی گوندی زەلكە، 12 ساڵ زیندان ـ محەممەد عومەر پوور كوڕی عومەر خەڵكی گوندی زەلكە، 15 ساڵ زیندان ـ حەسەن چیلان كوڕی عەلی خەڵكی گوندی زەلكە، 15 ساڵ زیندان ـ عەلی چیلان كوڕی گەلۆ خەڵكی گوندی زەلكە، 15 ساڵ زیندان ـ سەعید ئاهۆز كوڕی محەممەد، 15 ساڵ زیندان ـ حاجی جەنگجوو كوڕی عومەر خەڵكی گوندی مخد، 2ساڵ زیندان ـ رۆستەم ئەركیا كوڕی رەحیم خەڵكی گوندی یولاگەلدی، 10 ساڵ زیندان ـ فەرمان ئەفخان كوڕی رەحیم خەڵكی گوندی یولاگەلدی، 1 ساڵ زیندان ـ محەممەد ئەفخان كوڕی عەلی خەڵكی گوندی یولاگەلدی، 1ساڵ زیندان ـ رەسووڵ ئاسف كوڕی یووسف خەڵكی گوندی عەلی جاج، 4 ساڵ زیندان ـ ئەردەشیر دەلایی میلان كوڕی محەممەد خەڵكی گوندی كەندال، 15 ساڵ زیندان.

ئەم هاووڵاتیانە ئێستا لە زیندانی ماكۆ لە حاڵی تێپەڕاندنی حوكمەكانیاندان

 

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەى نەهێشتینی بێ‌کاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێ‌کاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

پاش کوژرانی دوو رێبەری سوننە مەزهەب و دژبەری بەشار ئەسەد بەدەستی هێزەکانی لوبنان، ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە توندتر بۆتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

 نوێنەرێکی مەجلیس، سپای پاسدارانی بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نۆیەم، تۆمەتبار کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ