ک/میدیا: کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، پشتیوانیی خۆی له په‌نابه‌رانی مانگرتووی کورد له شاری ستۆکهۆڵم ده‌ربڕی و داوای له‌و وڵاته کرد وه‌ک
مافێکی ره‌وای مرۆیی، مافی په‌نه‌به‌ری به کوردانی مانگرتوو بدات.
له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی رابردوودا بیست چالاکی سیاسیی کورد به‌هۆی ره‌ت کردنه‌وه‌ی داخوازیی په‌نابه‌ری له‌لایه‌ن وڵاتی سوێده‌وه له ناوه‌ندی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته مانیان گرتووه.
کۆمیته‌ی حیزب له سوێد وێڕای نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ ره‌ت کردنه‌وه‌ی داخوازیی په‌نابه‌ران، داوای له سوێد کرد به له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی ئێستای ئێران و به تایبه‌ت گوشاری رێژیمی ئێران بۆ سه‌ر کوردان، پێداچوونه‌وه‌یه‌ک له بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به داخوازیی ئه‌م په‌نابه‌رانه بکاته‌وه.
به وته‌ی کۆمیته‌ی حدکا ــ سوێد، که‌ش و دۆخی په‌نابه‌ران روو گرژی و ئاڵۆزی دایه و ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره رووداوێکی ناخۆش بۆ ئه‌م په‌نابه‌رانه له ئارادایه.


