ك/میدیا: حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دامه‌زران و ده‌ست به‌كار بوونی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه ـ لێكۆڵینه‌وه‌یی له‌ژێر ناوی" ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیكی حدكا"ی راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و ناوه‌نده به‌م چه‌شنه‌یه:
بۆ بیروڕای گشتی!
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دامه‌زران و ده‌ست به‌كار بوونی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه ـ لێكۆڵینه‌وه‌یی له‌ژێر ناوی" ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیكی حدكا" به ئێوه هاونیشتمانان راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م ناوه‌نده بنكه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ خستنه به‌رباس، لێكۆلینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر خاڵه ستراتیژیكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و حیزبی دێمۆكرات
و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رستی ده‌كرێت.
ئامانجی ئه‌م ناوه‌نده تێكۆشان بۆ پێكهێنانی سه‌رچاوه و سه‌رمایه‌ی تیۆریه‌كیی به‌هێزه بۆ هه‌وڵه كرده‌یی و ستراتیژیكه‌كانی حیزب له ئێستا و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له داهاتوودا.
ئه‌ركی بڵاو كردنه‌وه‌ی نامیلكه و چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران .
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌و ناوه‌نده رای گشتی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌له حه‌وتووی داهاتوودا لینكێكی تایبه‌ت به‌و ناوه‌نده و هه‌روه‌ها رێگای پێوه‌ندی كردن به به‌ڕێوه‌به‌رانییه‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندیی حدكا (كوردستان میدیا) ده‌كرێته‌وه.


