ک/میدیا: به‌رپرسێکی هێزی ئینتیزامیی رێژیم وێڕای به سیاسی زانینی حه‌ره‌که‌تی شه‌ڕه‌ئاوی لاوان له هه‌ندێک له شاره‌کانی ئێران، وتی: "ئه‌م کاره له‌لایه‌ن تۆڕه‌کانی دژی شۆڕش، ته‌بلیغ و به‌ڕێوه ده‌چێ" بۆیه له‌گه‌ڵی به توندی به‌ره‌وڕوو ده‌بین.
به‌همه‌ن کارگه‌ر جێگری هێزه ئینتیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامی وتی: "ئیزن ناده‌ین که وڵاتی ئێران ببێته جێگای گۆڕه‌پانی ره‌م‌بازیی گرووپه سیاسی و ئیعتقادییه هه‌ڵخه‌ڵتێنراوه‌کانی دژبه‌ری رێژیم".
کایه‌ی شه‌ڕه‌ئاو یه‌که‌م جار رۆژی هه‌ینی 7ی گه‌لاوێژی 1390ی هه‌تاوی له دوو پارکی "ێ‌ب و ێ‌تش" و "پردیسان" به که‌ڵک وه‌رگرتن له مۆده له باو که‌وتووکانی ساڵی رابردوو ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی لایه‌نی بناژۆخوازه‌کان رووبه‌ڕوو بوو و له‌ئاکامدا ژماره‌یه‌ک لاوی به‌شدار بووی ئه‌م رێوڕه‌سمه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
له چه‌شنی ئه‌م رێوڕه‌سمه له تاران و ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران وه‌ک به‌نده‌ر‌عه‌باس به‌ڕێوه چوو.
له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا رۆیتێرز له‌م باره‌وه نووسیی: به‌رپرسانی ئیرانی له کۆڕ و کۆبوونه‌وه نافه‌رمییه‌کانی لاوان به تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک تاران نیگه‌رانن.
ئه‌م جووڵه‌یه له رێگه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یس بووک و کورته نا‌مه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌همه‌ن کارگه‌ر له‌و باره‌وه گوتی: "کایه‌ی شه‌ڕه‌ئاو حه‌ره‌که‌تێکی سیاسییه و زیان له نۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌دات".
ناوبراو دژکرده‌وه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م چه‌شنه کرده‌وانه به ئه‌رکی هێزی پۆلیس له‌قه‌ڵه‌مدا و هێمای به بوونی ده‌ستی ده‌ره‌کی له پشت ئه‌م کرده‌وانه‌وه‌دا کرد.


