ک/میدیا: ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی وتی: "گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی فه‌لستین و ئیسرائیل به واتای به‌فه‌رمی ناسینی ده‌وڵه‌تی سه‌هیۆنیستییه له نێو خاکی فه‌لستیندا و خوازیاری دامه‌زراندنی فه‌لستینێکین که هه‌مووی خاکی فه‌لستین له خۆ بگرێ".
رێبه‌ری ئایینیی رێژیمی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه له کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانیی له راپه‌ڕینی فه‌لستیندا وتی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌لستین له‌پاڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به پێشێل کردنی مافی گشت فه‌لستینییه‌کان ده‌زانێ و گه‌ڵاڵه‌ی دروست کردنی دوو ده‌وڵه‌ت، به هێشتنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌میشه‌یی ئۆممه‌تی ئیسلامی و له نێو چوونی ره‌نج و مه‌ینه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی فه‌لستینییه‌کان شرۆڤه ده‌کا.
ناوبراو له‌و باره‌وه وتی: "هه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ده‌بێ به‌پێی بنه‌مای گشتیی فه‌لستین و بۆ هه‌موو فه‌لستین بێت، هه‌رێمی فه‌لستین له وشکانییه‌وه هه‌تا ده‌ریا نابێ یه‌ک بستی لێ که‌م بکرێته‌وه".
موحموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد له قسه‌کانی خۆی له کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، وتی: "پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌لستین له به‌شێکی ئه‌و خاکه‌دا با واتای ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌رێمی فه‌لستینه".
ده‌وڵه‌تی ئێران له سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی فه‌لستین به رێبه‌ریی مه‌حموود عه‌باس و له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی رێکخراوی حه‌ماس و گرووپه گرێدراوه‌کانی رێژیمی ئێران له نێو پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تدا له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌وه چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌لستین که بیانوویه‌که بۆ ده‌ستێوه‌ردانی رێژیمی ئێران و دروست کردنی قه‌یرانگه‌لێکی جۆراوجۆر له‌مه‌ڕ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی خۆی، ناڕازییه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه په‌سندکردنی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فه‌لستین به‌پێی سنووره‌کانی ساڵی 1967ی زاینی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی ئێران ناته‌بایه.
مه‌حموود عه‌باس رێبه‌ری فه‌لستینییه‌کان له کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا خوازیاری به فه‌رمی ناسینی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌لستنیه به‌پێی سنووره‌کانی ساڵی 1967 که به‌و پێیه "بیت‌المقدس"ی رۆژهه‌ڵات له خۆ ده‌گرێ.
داخوازیی مه‌حموود عه‌باس له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی جیهانه‌وه پێشوازیی لێ کراوه.
ئه‌مریکا گوتوویه‌تی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له شۆرای ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڤێتۆ ده‌کات.
نیکۆلا سارکۆزی سه‌رکۆماری فه‌ڕانسه پێشنیاری کردووه دوولایه‌نی کێشه له‌سه‌ر مێزی دانووسان دانیشن و به ماوه‌ی یه‌ک مانگ کۆتایی به ناکۆکییه‌کانیان بێنن و دوایش ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌لستینی رابگه‌یه‌نن.
رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی هه‌ر چه‌نده له قسه‌کانیاندا دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی فه‌لستینی ناکه‌ن به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی فه‌لستین به بێ بوونی ئیسرائیل به ره‌وا ده‌زانن.
به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی خامنه‌یی، خالد مه‌شعه‌ل سه‌رۆکی ده‌فته‌ری سیاسیی حه‌ماس وته‌کانی مه‌حموود عه‌باس به کرده‌وه‌یه‌کی بوێرانه و له هه‌مان حاڵ‌دا به به‌رته‌سک زانی.
خالد مه‌شعه‌ل وتی: "ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی مه‌حموود عه‌باس ده‌سکه‌وتێکی سیمبۆلی و مه‌عنه‌وی به دواوه ده‌بێ و ناکرێ حاشای لێ بکرێ و برای ئێمه ئه‌بوو مازه‌ن نه‌چووه ژێر گوشاری ئه‌مریکا و شێلیرانه و به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی راوه‌ستا و ئێمه بایه‌خ بۆ ئه‌و کرده‌وانه داده‌نێین".
شۆرای ئه‌منیه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رقاڵی تاوتوێ کردنی داخوازیی مه‌حموود عه‌باس بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌لستین له پاڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلن.


