ک/میدیا: دوای بڕیاری (BDP) له‌مه‌ڕ به‌شداریی له پارلمانی تورکیه‌دا، ئه‌مریکا و ئورووپا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی (BDP)یان به ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌مدا.
به‌پێی دوو هه‌واڵی جیاواز له ماڵپه‌ڕی ئا‌ڤێستا کورد، باڵوێزی ئه‌مریکا له ئانکارا و کۆمیسیۆنی یه‌کیه‌تیی ئورووپا هه‌ڵوێستی (BDP)ی سه‌باره‌ت به به‌شداریی له پارلمان به کارێکی پیرۆز وه‌سف کرد. له‌م پێوه‌ندییه‌دا باڵوێزی ئه‌مریکا چه‌ند قسه‌یه‌کی له ته‌له‌ڤزیۆنێکی ئه‌و وڵاته‌دا پێشکه‌ش کرد و وتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خوشحاڵیی خۆی له‌مه‌ڕ هاوکاری له‌گه‌ڵ(BDP) ده‌ربڕی و له‌و پێوه‌ندییه‌دا وتی: "ئێمه سه‌باره‌ت به رووداوه‌کان به وردی به‌دواداچوونمان هه‌بووه و له‌و بڕوایه داین كه چه‌ک هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات و "پ.ک.ک"یش ده‌بێ ده‌ست له شه‌ڕی چه‌کداری هه‌ڵبگرێت".
باڵوێزی ئه‌مریکا له درێژه‌دا وتی: "ئه‌گه‌ر (BDP)یش له ناو سیستم دا کاری خۆی بکا، بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵاتی تورکیه و باندۆری گۆڕینی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی دبه بۆ دێموکراتیزه کردنی وڵاتی تورکیه".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه یه‌کیه‌تیی ئورووپا بانگه‌شه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ پێکهێنانی رێفۆرم و گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی له وڵاتی تورکیه ده‌کا و گه‌ڕانه‌وه‌ی (BDP) بۆ نێو پارلمانی ئه‌و وڵاته به خاڵێکی ئه‌رێنی نرخاند. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له وڵاتی تورکیه‌دا پارلمان ناوه‌ندی هه‌موو بڕیار و هه‌وڵه‌کانه بۆ رێفۆرم و گۆڕینی یاساکان که به به‌شداریی هه‌موو پێکهاته سیاسییه‌کان پێک دێت.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه یه‌کیه‌تیی ئورووپا داوای له هه‌موو لا‌یه‌نه سیاسی و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان کرد که خێرا رێفۆرم و گۆڕانی پێویست له یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیه‌دا له سه‌ر پێوه‌ره‌کان په‌سند کراوه‌کانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا پێک بێنن.


