ک/میدیا: سهرله بهیانیی رۆژی پێنجشهممه رێکهوتی 7ی رهزبهری 1390ی ههتاوی، هەیئەتێكی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستی
فواد خاكیبەیگی سكرتێری گشتیی ئهو یەكیەتیه، سەردانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستان لە هەولێر كرد و لەلایەن وەڤدێكی ئەو رێكخراوە بە سەربەرستی ئومێد خوشناو سكرتێری گشتی و كۆمەڵێك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت پێشوازییان لێكرا.
لەو دانیشتنەدا بارودۆخی لاوان لە هەردوو بەشی باشوور و رۆژهەڵات باسی لێكرا و بڕیار درا بە پرۆژەی هاوبەش كار بۆ بەهێزتر كردنی پێوەندییەكانی هەردوو لایەن بكرێت.
پاشنیوەرۆی هەمان رۆژ هەیئەتی یەكیەتیی لاوان سەردانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكیەتیی لاوانی دێموكرات لە كوردستانی عێراق كرد و لەلایەن هەیئەتێكی ئەو رێكخراوە وه بە سەرپەرستی سمكۆ رەشید سكرتێری رێكخراو و كومەڵێك لە ئەندامانی رێبەری وە پێشوازییان لێكرا.
لەو دانیشتنەدا رەوشی لاوان و داخوازییەكانی گەنجان لە كوردستان و پاراستنی بەرژەوەندییه باڵاكانی نەتەوەی كورد باسی لێكرا و لە كۆتایی دیدارەكەدا پێ لەسەر بەهێزتركردنی پێوەندییەكان دا گیرایەوە.




