ک/میدیا: رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی 5ی ره‌زبه‌ر کۆمه‌ڵێک له چالاکان و رووناکبیران و خوێندکارانی کورد له شاری ورمێ له‌مه‌ڕ به‌ڕیوه‌بردنی خۆپێشندانێکی ئاشتیخوازانه بۆ
به‌رگری له خوڵقانی قه‌یران له ده‌ریاچه‌ی ورمێ که ساڵانێکه به‌رۆکی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتۆته‌وه، ده‌رکردووه.
هه‌ر چه‌نده رێپێوان و خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی کورد و تورک و ئه‌رمه‌نی له‌و شارانه تاوانگه‌لێکی وه‌ک جیایخوازی و هاوکاری
له‌گه‌ڵ بێگانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش بۆ رزگارکردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له وشکبوون و نهخولقانی کاره‌ساتێک که له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت سێ پارێزگای کوردستان و ورمێ و ته‌ورێزدا نییه، هه‌ندێک له خوێندکاره چالاکه‌کان به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکردووه که ده‌قی به‌یاننامه‌که له به‌شی فارسیی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیادا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له‌و بهیهننامهیهدا داوا له خه‌ك كراوه‌كه له‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌دا به‌شدار بن.
كات و رۆژی ئه‌م ناره‌زایه‌تییه:
کاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه، رێکه‌وتی 9 ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی


