ک/میدیا: تۆری ئه‌لقاعیده له په‌یامێکدا بۆ ئه‌حمه‌دی‌نژاد گوتوویه‌تی: "سه‌باره‌ت به رووداوی 11ی سێپتا‌مبر کۆتایی به بیردۆزی(تیۆری)یه‌کانی خۆی بێنێ، چۆن ئه‌وان بیناکانی ناوه‌ندی بازرگانیی نیۆیۆرکیان ته‌قاندۆ‌ته‌وه".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، تیۆری سه‌رکۆماری رێژیمی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی رووداوی 11ی سێپتا‌مبر له‌لایه‌ن رێکخراوی "سیا"ی ئه‌مریکاوه به گاڵته‌جاڕی وه‌سف کرد.
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد تا ئێستا چه‌ندین جار رووداوی 11ی سێپتامبری بردۆته ژێر پرسیار.
سه‌رکۆماری رێژیمی ئێران دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر له كۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، خوازیاری لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت به رۆڵی تۆڕه سیخوڕیه‌کانی ئه‌مریکا له‌م ته‌قینه‌وانه‌دا بوو.
ئه‌حمه‌دی‌نژاد حه‌وتووی رابردوو له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ "ئاسۆ شه‌یتێد پرس" رایگه‌یاندووه که وه‌ک ئه‌ندازیارێک له‌و بڕوایه دایه که داڕووخانی بیناکانی بازرگانیی جیهانی به هۆی ته‌قینه‌وه بووه نه‌ک پێدادانی فڕۆکه.
ناوبراو پێی وایه ئه‌مریکا خۆی ئه‌و بینایانه‌ی بۆ داتاشینی بیانوو له‌مه‌ڕ هێرش بۆ وڵاتی عێراق و داگیرکردنی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌لقاعیده له دژی قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد پرسیاری کردووه، بۆ چی رێژیمی ئێران وێڕای هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه دیسان ته‌قینه‌وه‌کان ره‌ت ده‌کاته‌وه؟
ئه‌لقاعیده ئیدیعا ده‌کات به هۆی ته‌شه‌نه‌ی ئه‌م تۆره له نێو دڵی هه‌زاران موسڵماندا، ئه‌لقاعیده بۆ رێژیمی ئێران رکه‌به‌ر‌ێکه، هه‌ر بۆیه رێژیمی ئێران هه‌وڵی بێ‌بایه‌خ‌بوونی رووداوه‌کانی 11 سێپتا‌مبر له جیهانی ئیسلام دا ده‌دات.


