ک/میدیا: نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، گه‌ڵاڵه‌ی هه‌یئه‌تی چاوه‌دێری له نوێنه‌رانیان په‌سه‌ند کرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه چاوده‌دێری له کرداری نوێنه‌رانی مه‌جلیس و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی نوێنه‌ران پێش ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی نوێنه‌رایه‌تییان دابین ده‌کات.
به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌یئه‌تی چاوه‌دێر، به‌پێی پله‌ی سه‌رپێچی ده‌توانێ سه‌رکۆنه به ده‌م، سه‌رکۆنه به نووسراوه، که‌م که‌ردنه‌وه‌ی پاره‌ی مانگانه، هه‌ڵپه‌سێران له مافی قسه‌کردن له مه‌جلیس، بێ‌به‌ش کردن له دانیشتنه‌کانی مه‌جلیس بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی، لێبکه‌وێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فارس، ماده‌ی چواری ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌سند کرا، لێکۆڵینه‌وه و راگرتنی نوێنه‌ری سه‌رپێچیکار ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی چاوه‌دێره‌وه جێبه‌جێ ببێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێ، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێت.
نوێنه‌رانی مه‌جلیس په‌سندکردنی هه‌یئه‌تی چاوه‌دێر به دژی یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵات ده‌زانن.
به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه په‌سندکراوه نوێنه‌ران ناتوانن له ده‌نگی کۆتایی هه‌یئه‌تی چاوه‌دێر به‌سه‌ر نوێنه‌راندا به دژی خۆیان لای ده‌زگا قه‌زاییه‌کان سکاڵا بکه‌ن و ده‌نگی په‌سندکراو له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی ناوبراوه‌وه پێویسته جێبه‌جێ بکری.
نوێنه‌رانی دژبه‌ری ئه‌م یاسایه وتوویانه ناکرێ مافی به‌رگرییان لێ بستێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌یئه‌ته له‌خۆڕا دژی نوێنه‌ران بڕیار بدات چاره‌نووسی نوێنه‌رێک چی به‌سه‌ر دێت.
هه‌یئه‌تی چاوه‌دێریی نوێنه‌رانی مه‌جلیس له حه‌وت که‌س پێکهاتووه و به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی دۆیچه‌وله، به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه راپۆرتی نێردراو له سه‌رپێچی‌گه‌لێک وه‌ک به‌کار هێنان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له ره‌هه‌ندی دیسیپلینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی چاوه‌دێره‌وه تاوتوێ ده‌کرێت.
په‌سندکردنی ئه‌م یاسایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاوپێکه‌وتنی ساڵی رابردووی رێبه‌ری رێژیمی ئێران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیس، که ناوبراو خوازیاری "دابینکردنی دینامیزمێکی کۆنترۆڵی بۆ چاوه‌دێری له نوێنه‌ران" بوو.
پێشتریش مه‌هدی که‌ڕۆبی له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتبووی: "ده‌یانهه‌وێ مه‌جلیس بکه‌نه ناوه‌ندێکی فه‌رمایشی و داوای له نوێنه‌ران کردبوو که‌نه‌چنه ژێر باری په‌سندکردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه و خۆیان نه‌که‌نه کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتداران".
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌بێته هۆی به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌ران و له نێو بردنی به‌ستێنی ره‌خنه‌گرانه‌ی مه‌جلیس.
پارێزراویی نوێنه‌رانی هه‌ر وڵاتێک یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نوێنه‌رانی ئه‌و ولاته‌یه له نێو پارله‌مان و نوێنه‌ران ده‌بی به بێ هیچ په‌رۆشی و نیگه‌رانییه‌ک له مافی خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌کانی وڵات دیفاع بکات.
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه پێویسته شۆرای نیگابان په‌سندی بکات.


