ک/میدیا: به‌پێی ئاماره‌کان زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 135 هه‌زار قوتابی به هۆکارگه‌لی جۆراوجۆر واز له خوێندن دێنن و 500 هه‌زار که‌سیش له ساڵی نوێی خوێندندا وازیان له خوێندن هێناوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئافتاب، به‌پێی راپۆرته‌کانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، 19 ملیۆن و 435 هه‌زار که‌س له ته‌مه‌نی نێوان 7 هه‌تا 19 ساڵی دان مافی خوێندنیان هه‌یه، به‌ڵام له ده‌سپێکی ساڵی نوێ‌دا ته‌نیا 12 ملیۆن و 300 هه‌زار قوتابی له قو‌تابخانه‌کاندا ناونووسی‌یان کردوه و خه‌ریکی خوێندن ده‌بن.
کارناسانی بواری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌خوێندن به زمانی دایکی به یه‌کێک له کێشه سه‌رکییه‌کانی وازهێنان له خوێندن له ئێران ده‌زانن.
"شێرزاد عه‌بدوڵڵاهی" کارناسی بواری په‌روه‌رده و فیر کردن، به دۆیچه‌وله‌ی راگه‌یاندووه: "وازهێنان له خوێندن له ناوچه دوو زمانییه‌کانی کوردستان و ئازه‌ربایجان، به هۆی به‌شدار نه‌بوون له خوله سه‌ره‌تاییه‌کانی فیر بوونی زمانی فارسی، زیاتره".
وازهێنان له خوێندن له نێوان منداڵانی ئێرانی له ناوچه گوندنشینه‌کان و شاره چووکه‌کان له به‌رانبه‌ر شاره گه‌وره‌کانی ئێران چه‌ند قاته و هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م دیارده‌یه بۆ بێ‌به‌رنامه بوونی به‌رپرسانی رێژیم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران ساڵی رابردوو ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که له خوێندن بێبه‌ش کراون، نزیکه‌ی 3 ملیۆن و 600 هه‌زار که‌س، راگه‌یاندووه.
به‌پێی ئامارێک که به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایانگه‌یاندووه، ساڵی رابردوو له 12 ملیۆن و 800 هه‌زار که‌س، 800 هه‌زار که‌س وازیان له خوێندن هێناوه.
به‌پیی ئه‌م ئامارانه له نێوان سێ قوتابیی ئێرانی یه‌کێکیان واز له خوێندن دێنێت.


