Home هه‌واڵه‌کان سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی پایه‌به‌رزی حدکا له‌ مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان

سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی پایه‌به‌رزی حدکا له‌ مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان

SerdaniPdki-pdkک/میدیا: سەر لەبەیانیی ئه‌مڕۆ (4/7/1390)ی هەتاوی، هەیئەتێكی پایەبەرزی حدکا بە سەرپەرەستیی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ژمارەیەک لە

ئەندامانی دەفتەری سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حیزب، سەردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دێموكراتی كوردستانیان كرد و لەلایەن هەیئەتێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە سەرپەرستی بەڕێز فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دێموكراتی كوردستان پێشوازییان لێ‌ كرا.

لەم دانیشتنه‌ دۆستانەدا، سەرەتا فازل میرانی، خۆشحاڵیی خۆی له‌مه‌ڕ سەردانی هەیئەتی حیزب دەربڕی و لە باسێكی سیاسیدا تێڕوانین و بۆچوونی پارتی دێموكراتی كوردستانی سەبارەت بە پرسە سیاسییەكانی رۆژ و بارودۆخی ناوچە بە گشتیی و ئەو ئاڵوگۆڕانە كە بە بەهاری عەرەبی ناسراون دەربڕی و ئاستەنگ و كێشەكانی كورد لە قۆناغی ئێستادا و هەروەها وەزعی ناوچە سنووریەكان و گرژییەكانی ئەم دواییانەی بە وردی شی كردەوە و تەئكیدی لە سەر سیاسەتی نەتەوەیی پارتی كرد و دۆستایەتیی لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی كوردستان كە قازانج ‌و بەرژەوەندیی كوردیان لا مەبەستە ‌و بیر لە سەقامگیربوونی دەسكەوتە سیاسییەكانی كورد دەكەنەوە بە گرینگ زانی ‌و لەو بارەوە بەڕێزەوە باسی لە واقیع‌بینی و سیاسەتی دروستی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد و روانین ‌و هەڵویستەكانی حیزبی لە راستای جووڵانەوەی رزگاریخوازانەی كورد زانی‌.

پاشان كاك مستەفا هیجری باسێكی سیاسیی لەسەر رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و ئەو قەیرانانەی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی، ناوچە ‌و نێوخۆیی وڵات لەگەڵی رووبەڕوووە كرد ‌و لەسەر رووداوەكانی دوو ساڵی نێوخۆیی رێژیم ‌و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلانی ئێران ‌و پرۆسەی دێموكراسی ‌و وەزعیەتی هێزەكانی ئوپۆزیسیونی ئێرانی ‌و كوردی كرد ‌و هەروەها لە بەشێكی دیكەی باسەكەیدا ئاماژەی بە سەفەری ئەمساڵی بۆ دەرەوەی وڵات ‌و ئاكامی دیدار ‌و چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ دۆستانی كورد ‌و بزووتنەوەی دێموكراسیخوازی ئێران كرد، هەر لەو باسەدا سیاسەتی شەڕخوازانەی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ‌و هێرشی بۆ سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان‌ و ئاوارە كردن ‌و پەرتەوازە كردنی كۆمەڵانی خەڵک ‌و لەبین بردنی سەروەت‌ و سامانی گشتیی خەڵك لە هەرێمی كوردستان باس كرد، هەروەها لەو باسەدا درێژە پێدانی سیاسەتی حیزبی دێموكرات لە پێوەندی بە گەیشتنی پلاتفۆرمی هاوكاری لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی ئێرانیی ‌بە زەروورەتێكی سیاسی زانی‌ و هەر لەو روانگەیشەوە یەكیەتی ‌و یەكڕیزیی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی بۆ پاراستنی دەسكەوتە سیاسی‌ و نەتەوەیییەكانی كوردی لە باشووری كوردستان بە ئەركێكی نەتەوەیی زانی.

لە كۆتاییدا بەڕێز فازل میرانی جارێكی دیكە سپاسی بەڕێز كاك مستەفا هیجری ‌و هەیئەتی هاوڕێی كرد بۆ ئەو سەردانە دۆستانەیان‌ و رایگەیاند پارتی سپاسی هەڵویستی نەتەوەیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دەكا‌و لەسەر دۆستایەتی ‌و پێوەندی سیاسیی هەر دوو لا پێی داگرتەوە.


 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ