ک/میدیا: له درێژه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کردنه‌کانی خوێندکارانی کورد و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد، "شیرزاد که‌ریمی"یش ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی موکریان، "شێرزاد که‌ریمی" ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد دوای پێنج رۆژ ده‌سبه‌سه‌ر کران، راپێچی به‌ندیخانه‌ی سنه کرا.
تا کاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کردن و تۆمه‌تی ئه‌م خوێندکاره کورده هیچ زانیارییه‌ک له به‌ر ده‌ستدا نییه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ که‌س له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتیکی کورد به ناوه‌کانی "مه‌هدی دۆعاگوو"، میلاد که‌ریمی" و سۆران دانشوه‌ر"، دوای بانگهێشت کردن له‌لایه‌ن ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتیلاعاتی رێژیمه‌وه، ده‌سبه‌سه‌ر کراون.


