به‌بۆنه‌ی ده‌سپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن(ساڵی 91-1390)
مامۆستایان، قوتابیان، خوێندكارانی به‌ڕێز
ئه‌مساڵیش، ساڵی نوێی خوێندن له دۆخێك‌دا ده‌ست پێده‌كات كه
وڵاتانی دێموكرات‌و گه‌لانی به‌خته‌وه‌ر له رێڕه‌وی به‌ره‌وپێشچوون‌و بنه‌جێی‌بوونی دێموكراسی، گه‌شه‌كردن‌و په‌ره ئه‌ستاندنی به‌هاكانی مرۆڤ‌و گۆڕانكاری‌و ده‌سكه‌وته زانستی‌و مرۆییه‌كان‌و هه‌روه‌ها له بواری خوێندن‌و سیستمی په‌روه‌رده‌دا به‌روه پێش ده‌چن، كه‌چی كۆماری ئیسلامی له‌م ره‌وته نامۆیه، بۆیه گه‌لانی ئێران هه‌روا له ده‌سكه‌ته‌كانی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه بێ‌به‌شن.
له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه، گه‌وره‌ترین كۆسپ‌و گرفتی سه‌ر رێگای سیستمی په‌روه‌رده له ئێران‌دا، شێوازی خوێندنه‌وه، جۆری تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانه له پرسی په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ . له قوتابخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئه‌وه‌ی به‌رایی‌و بایه‌خی پێ‌دراوه په‌روه‌رده‌كردن‌و پێگه‌یاندنی مرۆڤی مه‌كته‌بی‌و گوێرایه‌ڵ بووه، به ئاراسته‌ی راگرتنی كۆمه‌ڵگا‌و مرۆڤه‌كانی له داخراویدا. لێكه‌وته‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ئه‌وه بووه كه سیستمی په‌روه‌رده‌و خوێَندن له ئێران‌دا، پاشكۆیه‌ك بێت له سیستمێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و ئیدئۆلوژیك، بیرۆكه‌یه‌كی داخراو‌و شێوازێكی ناسه‌رده‌میانه كه به‌رچاوترین گۆڕانكارییه‌ك كه وه‌ك زۆر لایه‌نی زاڵ به خۆوه بینیویه‌تی زاڵ بوونی گوتارێكی ئایینی ده‌ستنیشان كراوه‌و به سه‌ر پرسی خوێندن، خوێندنگا‌و ناوه‌نده‌كانی فێركاری له هه‌موو ئاسته‌كاندا، كه دیاره ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی راگیران‌و دواكه‌وتوویی وڵات بووه له هه‌موو روویه‌كه‌وه. هه‌ر بۆیه كاردانه‌وه‌و كاریگه‌ری ئه‌م شێوازه غه‌یره عورفی‌و ناسه‌رده‌میانه له سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردن، به‌سه‌ر چاره‌نووس‌و داهاتووی وڵات‌و قوتابیان‌و فێركاران‌و دیكه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا قورسایی ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و نرخه گرانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای ئێران‌و لاوان، قوتابیان‌ومامۆستایان له پێناو سیاسه‌تی چه‌وت‌و نازانستییانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ئه‌و شێوه له سیستمی په‌وه‌رده‌و خوێندن داویانه، سه‌ره‌ڕای نابه‌رابه‌ری له ئامووزش‌و ده‌رفه‌تی ئامووزش‌و په‌روه‌رده‌و هه‌روه‌ها بێ‌ده‌رتانی‌و بێ‌به‌شی زۆرێك له قوتابیان له مافی خوێندن به زمانی دایكی كه سه‌ره‌تایی‌ترین مافی مرۆڤه‌و سه‌پاندنی زمانی فارسی له جیاتی به سه‌ر قوتابیاندا، سه‌ره‌ڕای له ئارادا بوونی زنجیره‌یه‌ك قه‌یرانی تێكچرژاو‌و پێكه‌وه گرێ‌دراو كه ته‌نگی به كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌ڵچنیوه رسكاوه، به‌ره‌ی تازه پێگه‌یشتوو‌و لاوانی تێگه‌یشتوو‌و خوێنده‌وار‌و هیواكانی دوارۆژی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و كوردستان، هه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه له قوتابخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا راهاتوون، ئه‌مرۆكه بوونه‌ته به‌هێزترین‌و گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بێجگه له‌وانه به به‌رئاورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی جێهان بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه چون خوێندكارانی وڵاتی ئێمه له بوونی فه‌زای وه‌رزشیی سالم، راده‌ی قوتابخانه‌ی پێویست‌و په‌روه‌رده‌ی كه‌سایه‌تیی قوتابی‌وخوێندكاران بێ‌به‌ش كراون، له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا جیاكردنه‌وه‌ی كچان‌و كوڕان له خوێندنگاكاندا كه یه‌كێك له دیارده‌كانی دواكه‌وتوویی‌یه جێگای سه‌رنجی تایبه‌تی‌یه.
له خوێندنگا‌و شوێنه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی وڵاتی ئێمه قسه‌وباس، هه‌ڵس‌وكه‌وت‌و ته‌نانه‌ت بیروبۆچوونه‌كانی خوێندكاران له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ده‌ستپه‌روه‌رده كه له‌و شوێنانه دانراون به توندی ده‌خرێنه ژێر چاوه‌دێری‌و، به كه‌مترین بیانوو ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان‌و بێ‌به‌ش كرانیان له خوێندن‌و ته‌نانه‌ت زیندانی كردن. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا زۆرترین زه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌میش بووه له‌و چوارچێوه داخراو‌و به‌رته‌سكه ده‌رچن‌و ده‌لاقه‌یه‌كی بچووك له‌وانه‌ی ئازادی به‌ره‌وڕووی قوتابی‌و خوێندكاره‌كاندا بكه‌نه‌وه، تا ئێستا به هه‌زاران له‌و مامۆستایانه ده‌ركراون‌و ته‌نانه‌ت تووشی زیندان‌و بێ‌حورمه‌تی زۆر بوونه‌وته‌وه.
مامۆستایان، خوێندكاران‌و قوتابیانی خۆشه‌ویست!
هه‌موو ئه‌و زه‌بروزه‌نگ نواندنه‌ی رێژیم‌و ئه‌وه‌ی كه خوێندنگا‌و شوێنه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان له ئێوه كردۆته زیندان نیشانه‌ی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی زۆری رێژیم له هێز‌و توانای ئێوه بۆ به‌گژداچوونه‌ی دیكتاتۆری‌و ته‌نانه‌ت رووخاندن سیستمی دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامی‌و بنیادنانی ده‌سه‌لاتێكی گه‌لی‌یه كه به یه‌كجاری كۆتایی به‌و هه‌موو دواكه‌وتوویی، سته‌م‌و بێ‌حورمه‌تی كردنه بێنێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كاتێك كه دنیا شاهیدی رووخاندنی حكوومه‌ت سه‌ره‌ڕۆكان له چه‌شنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له باكووری ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ده‌ستی خه‌ڵكی وه‌زاڵًه‌هاتوو به تایبه‌ت لاوانی ئه‌و وڵاته بوو، زیادی كردووه. بۆیه ئێوه‌ش به یه‌كگرتوویی له هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه بۆتان بڕه‌خسێ به‌گژ به‌كرێگیراوانی رێژیم‌دا بچنه‌وه‌و داوای مافه پێشێلكراوه‌كانی خۆتان بكه‌ن، گۆمانی تێدا نیه كه رێژیم له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی یه‌كگرتووی ئێوه‌دا داماوده‌بێ‌و به چۆكدا دێ.
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم له هه‌موو ئێوه مامۆستایان، خوێندكاران‌و لاوانی ئازادیخواز، به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه ئاواته‌خوازه كه ئه‌م ساڵی خوێندنه، ساڵێكی پڕ له خۆ پێگه‌یاندن‌و هه‌روه‌هاپڕده‌ستكه‌وت بێت بۆ هه‌رچی زیاتر‌و باشتر به‌ره‌وپێش چوون‌و وه‌دیهاتنی خولیا‌و ئاواته‌كانتان. هیوادارین كه ئه‌و راده‌یه‌ی له خوئاگایی‌و هه‌ستیاری‌و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریی ئێوه، ببێته هه‌وێنی دوارۆژێكی گه‌ش‌و دڵخواز كه تیایدا ئێوه قوتابیانی به‌ڕێز‌و جێگای هیوا، ببنه فێركاران‌و مامۆستایانی وانه‌كانی ئازادی، سه‌ربه‌ستی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری‌و به بیر‌و زه‌ینی كراوه‌و دڵێكی پڕ له هیوا به سه‌ركه‌وتن، ساڵی خوێندن ببه‌نه سه‌ر.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
2011-09-24
12/7/1390


