ک/میدیا: ، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 26ی خه‌رمانانی 1390ی هه‌تاوی، "خوسره‌و عه‌بدوڵڵاهی" نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات و ئه‌ندامی رێبه‌ریی ئه‌و حیزبه، له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی
حیزبی کۆمۆنیستی فه‌ڕانسه به‌شداریی له جێژنی "هومانیته"، ئۆرگانی فه‌رمیی حیزبی کۆمۆنیستی فه‌ڕانسه کرد.
رێوڕه‌سمی جێژنی هومانیته، به وته‌یه‌ک له "پاتریک لۆهیاریک"، به‌رپرسی رۆژنامه‌ی هومانیته و نوێنه‌ری پارله‌مانی ئو‌رووپا، به ئاماده بوونی رێبه‌رانی حیزبی کۆمۆنیست و نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی بانگهێشت‌کراو له 80 وڵاتی جیهان، ده‌ستی پێ‌کرد.
له ره‌وتی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا خوسره‌و عه‌بدوڵڵاهی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حیزبی کۆمۆنیستی فه‌ڕانسه، وه‌ک "پیه‌ر لۆران" سکرتێر و "پاتریک لۆهیاریک" به‌رپرسی رۆژنامه‌ی هومانیته و نوێنه‌ری پارله‌مانی ئو‌رووپا، "ژاک فات" به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی فه‌ڕانسه، دیدار و وتووێژی کرد و هه‌روه‌ها چاوی که‌وت به به‌رپرسانی حیزبه‌کانی دیکه‌ی به‌شداربوو وه‌ک:حیزبی کۆمۆنیستی بلژیک، حیزبی کۆمۆنیستی ئاڵمان، حیزبی کۆمۆنیستی هیند، حیزبی سه‌وزی فه‌ڕانسه، حیزبی کۆمۆنیستی چین.
له درێژه‌ی دوو رۆژ له ئاماده بوونی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌و رێوڕه‌سمه، سه‌ردانی ئه‌م ژوور‌انه‌ی کرد: ژووری رێبه‌ریی حیزبی کۆمۆنیستی فه‌ڕانسه، ژووری هاوبه‌شی سێ رێکخراوی ئێرانی(یه‌کیه‌تیی فه‌داییانی خه‌ڵکی ئێران، فه‌داییانی خه‌ڵکی ئێران، شۆرای کاتیی سۆسیالیسته چه‌په‌کانی ئێران،)، یه‌کیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان، حیزبی کۆمۆنیستی عێراق، حیزبی کۆمۆنیستی چین.


