ک/میدیا: سه‌رۆکی به‌ندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به بۆنه‌ی "رۆژی نێونه‌ته‌ویی ئاشتی" په‌یامێکی ده‌ركردووه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
"نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ده‌یان ساڵه تامه‌زرۆی گه‌یشتن به ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆڤ و ئاشتین که له‌م پێناوه‌دا ره‌نجێکی زۆریان کێشاوه و ئێستاش له ژێر ره‌نجی بێ پایانی حکوومه‌ته ناخه‌ڵکی و چه‌قبه‌ستووه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداره بێ‌به‌زه‌ییه‌کاندا ده‌ناڵێنن و ره‌نج و ده‌ردی ئه‌م بر‌ینانه كه جسم و ده‌روونی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م ناوچانه‌ی گرتووته‌وه، وێده‌چێ رزگار بوونیان چاوه‌ڕوان نه‌کراوبێت.
هه‌ر چه‌نده له چه‌ند ساڵی رابردوودا نه‌ته‌وه‌کانی عێراق و له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا نه‌ته‌وه‌کانی میسر، تونیس و لیبی وێڕای دانی نرخێکی گران و له ده‌ست دانی گیانی شیرینی هه‌زاران که‌س، توانییان له چنگی دیکتاتۆره‌کان و ده‌سه‌ڵاته چه‌قبه‌ستووه‌کان رزگاریان ببێت، به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵکه رێگایه‌کی درێژیان بۆ پاراستنی ئازادی، دێمۆکراسی، ئاشتی و مافی مرۆڤ له پێشدایه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که خه‌ڵکی وڵاتانی ته‌نیشتیان له بارودۆخێکی خرابتر دان به جۆرێک که له وڵاتانی ئوردۆن، یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین له هه‌وڵی به ده‌ست‌هێنانی ئازادی و دێمۆکراسی دان و خه‌ڵکی سووریه‌ش رۆژانه ده‌یان که‌س له‌و پێناوه‌دا قوربانی ده‌که‌ن. له هه‌مان کاتدا دێمۆکراسیی "فقهاتی" به ئیدیعای خه‌ڵک سالاریی ئایینی، خه‌ڵک به شیاوی به ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نووسی خۆیان نازانێ و به به‌کار هێنانی تووڕه‌یی، زه‌بر و زه‌نگ، زیندانی کردن و له سێداره‌دانی خه‌باتکارانی خه‌ڵکی و سیاسی و سه‌رکوتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دێمۆکراسی، مافی مرۆڤ و ئازادی، ئاره‌زووی به دیهێنانی ئاشتی و ئازادییان که‌له‌پچه کردووه.
ئێستاش له سه‌روبه‌ندی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی داین، هیوادارین خه‌ڵکی دونیا و ویژدانی ئاگای جیهانی، بارودۆخ و چاره‌نووسی به ئێش و ئازاری خه‌ڵکی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌ست پێ بکه‌ن، داخوازیی خۆمان له چاوه کراوه‌کان به‌تایبه‌ت رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که پارێزه‌ری ئاشتی و تامه‌زرۆی رێزدانان بۆ مافی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانه و هه‌روه‌ها رێکخراوه‌کانی چاوه‌دێر و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، خه‌ڵکی مرۆڤ دۆست و ده‌وڵه‌ته ئازاده‌کانی جیهان ده‌که‌ین له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا که خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له حاڵی سه‌رهه‌ڵدان و رابوون دان، پشتیان چۆل نه‌که‌ن و به پشتیوانی له‌م جووڵانه‌وه و رابوونه خه‌ڵکیانه، هاریکاریی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌کانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بکه‌ن تا به ئازادی و ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ و دێمۆکراسیی ره‌وای خۆیان بگه‌ن".
تاران به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین 28ی خه‌رمانانی 1390ی هه‌تاوی


