Home هه‌واڵه‌کان شاندێکی کونسووڵگه‌ریی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کرد

شاندێکی کونسووڵگه‌ریی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کرد

Pdki-Usaک/میدیا: کاتژمێر 11ی سه‌ر له‌ به‌یانیی رۆژی یەكشەممە، رێكەوتی 27ی خەرمانانی 1390ی هەتاوی، شاندێكی كونسووڵگەریی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە

هەولێر بە سەرپەرەستی "ئالێكس

لاسكاریس"، سەركونسووڵ و چەند كەس لە راوێژكارانی سیاسیی كونسووڵگەری ئەمریكا، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و لەلایەن شاندێكی حیزب بە سەرپەرەستی به‌ڕێز "مستەفا هیجری" سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی رێبەرییەوە پێشوازییان لێ‌ كرا.

پاش بەخێرهاتنی هەیئەتی میوان، لەلایەن به‌ڕێز "مستەفا هیجری" باسێكی لە سەر بارودۆخی ئێستای ناوچە، ئێران و كوردستان كرد ‌و ئاماژەی بە سیاسەتی سەركوت ‌و زەبر ‌و زەنگی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە هەمبەر كۆمەڵانی ئازادیخواز ‌و چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران، و هه‌روه‌ها ئه‌و قەیرانانەی‌ كە رێژیمی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی ‌و نێوخۆیییەوە تووشی بووە کرد ‌و له‌ بەردەوامبوونی خەبات‌ و تێكۆشانی گەلانی ئێران ‌و گەلی كورد‌ و هێزە سیاسی ‌و پێشكەوتنخوازەكان لە ئاستی بزووتنەوی سەرتاسەری ئێران، بۆ رووخاندنی رێژیمی دیكتاتۆری ئێران و هێنانە سەركاری حكوومەتێكی دێموكراتیک ‌و فیدراڵ، پێداگریی کرد.

پاشان "لاسكاریس"، وێڕای دەربڕینی خۆشحالیی خۆی لەو سەردانە، سپاسی كاك "مستەفا هیجری"ی كرد بۆ ئەو باسە سیاسییەی كە پێشكەشی كرد‌ و پێداگریی لە سەر بەهێزكردنی ئەو پێوەندییانە كردەوە كە حیزبی دێمۆكرات وەكوو حیزبێكی بەرپرس لە ئاستی جووڵانەوەی كورد ‌و بزووتنەوەی دێمۆكراسیخوازی خەڵكی ئێران رۆڵی بەرچاوی هەیە‌ و هیوای خواست خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ناوچە شوێندانەریی بەرچاوی لە سەر گەیشتنی گەلانی ئێران بە مافە رەواكانیان ‌و سەقامگیربوونی دێمۆكراسی لە ئێران ببێ ‌‌و لەو پێوەندیەدا ئاڵوگۆڕەكانی بەهاری عەرەبی بە قازانجی بەرە‌وپێشچوونی ئەم پرۆسەیە زانی ‌‌و لەم ئاڵوگۆڕانەیشدا ئاماژە بە سەرهەڵدانی كۆمەڵانی خەڵك لە وڵاتی سووریە كرد ‌و رایگەیاند: سەركەوتنی بزووتنەوەی جەماوەری لەم وڵاتە دەتوانێ‌ پاشەكشە بە سیاسەتی دەست تێوەردانی وڵاتانی یارمەتیدەری ترۆریزم بكا.

لە كۆتایی ئەم دیدارە دۆستانەیەدا هەر دوو لایەن پێداگریان لەسەر بەردەوامی ‌و پتەوتركردنی پێوەندییەكانیان كرده‌وە ‌و لایەنی میوان سپاسی ئەو میواندارییەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی كرد.

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ