هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
هاوسه‌نگه‌ران و هاوپه‌یمانانی رێبازی شه‌هیدان!
ئاماده بووانی خۆشه‌ویست سڵاوێكی گه‌رمتان لێ بێت!
هه‌روه‌كوو هه‌موومان ئاگادارین له رۆژێكی وه‌ك ئه‌وڕۆدا له 26ی خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی سكرتێری گشتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌ڕێز دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، كاك فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكرات له ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزب له پاریس، كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی ئاڵمان و كاك حوسێن دێهكوردی دۆستی به وه‌فای حیزبی دێموكرات و گه‌لی كورد، له وڵاتی ئاڵمان كه دواتر به ریستۆرانی میكۆنوس ناوبانگی ده‌ركرد، به گوله‌ی تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران تێرۆر كران.
ئه‌و دۆستانه‌ی ئێمه‌و ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ی ئێمه له كاتێكدا تێرۆر كران كه له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانی بۆ باس و به ئاكام گه‌یشتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سازماندانی خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها بیناكردنی حكومه‌تێكی دێموكراتیك دوای رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی كۆ ببووبونه‌وه.
ئه‌و رۆژه بۆ ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد به گشتی و حیزبی دێموكرات به تایبه‌تی، كه ئێمه هاوپه‌یمانان و هاوڕێیانی ئه‌و شه‌هیده خۆشه‌ویستانه‌مانین، رۆژێكی له‌بیر نه‌كراوه. بۆیه ئێمه له‌وكاته‌وه تا ئێستا هه‌موو ساڵێ ئه‌ویندارانی رێگای ئه‌و شه‌هیدانه‌مان، كۆده‌بینه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانیی خۆمان له‌گه‌ڵ رێبازی ئه‌و شه‌هیده خۆشه‌ویستانه‌مان نوێ بكه‌ینه‌وه له هه‌مان كاتدا نفره‌ت و بێزاری خۆمان له رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رببڕین كه توانای ته‌حه‌مولی هیچ جۆره دژایه‌تی و ئۆپۆزێسیۆنێكی نیه.
له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه‌دا، هه‌روه‌ها رێز بگرین له ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان كه به بڕیارێكی به بڕشت و بوێرانه توانیان ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ته‌عقیب بكه‌ن و دوای نزیك به چوار ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌و موحاكمه‌كردن دوای ئه‌وه‌یكه بكوژانی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ده‌ستگیر كران، به سزای كرده‌وه‌ی خۆیان گه‌یشتن. به تایبه‌تی ئه‌و مه‌سه‌له له‌و دیدگایه‌وه بۆ ئێمه گرینگه كه له رووداوێكی وه‌ك ئه‌و رووداوه‌دا له ڤییه‌ن پایته‌ختی ئۆتریش شه‌هیدی گه‌وره‌و رێبه‌ری مه‌زنمان كاك دوكتور قاسملوو و كاك عه‌بدوڵڵای قادری ئازه‌ریش شه‌هید بوون له كاتێكدا كه قاتڵه‌كان له به‌ر ده‌ستی حكوومه‌تی ئه‌و كاتی ئۆتریشدا بوون، نه‌ته‌نها نه‌گیران و موحاكمه نه‌كران به‌ڵكوو به ئێسكۆرت و پشتیوانییه‌وه ناردرانه فڕۆكه‌خانه‌و له‌وێرا گه‌ڕانه‌وه ئێران، وه‌كوو هه‌موومان شاهیدین له‌وێ پێشوازییان لێكراو پله‌و پایه‌یان پێدرا. له‌و گۆشه نیگایه‌وه قازییه‌كانی دادگای میكونوس و ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و ته‌ماح وه‌به‌رنانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه له‌ژێر فشاری خودی حكوومه‌تی ئاڵمان‌دا بوون، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌یكه له عه‌داڵه‌ت و یاسا لابدان، نیشانی دا كه ده‌زگایه‌كی قه‌زایی سه‌ربه‌خۆیه و عه‌داڵه‌تی به‌ڕێوه‌برد.
ئێمه هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا هه‌میشه سوپاسگوزاری ئه‌و ده‌زگا قه‌زاییه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی عادڵانه‌و قانونی به دوای مه‌سه‌له‌كاندا ده‌چێته‌وه، چونكه گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌گه‌ر له تێرۆری ڤییه‌نیشدا ده‌زگای قه‌زایی توانیبای به‌و شێوه‌ی كه له ئاڵمان‌دا كرا و قاتڵه‌كان بگرێ و بیانداته ده‌ست دادگا، ره‌نگه قه‌تڵ وتیرۆری میكۆنوس له ئاڵمان رووی نه‌دابا.
دوكتور سادق كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر به ئیراده‌و به وره بوو كه دوای شه‌هید بوونی رێبه‌ری گه‌وره‌مان دوكتور قاسملوو، شانی دایه به‌ر به‌رپرسایه‌تی گرینگ و قورسی رێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. به وره‌و به كار‌و تێكۆشان توانی جێگای دوكتور قاسملوو پڕ بكاته‌وه‌و به‌شێك له خه‌ڵك كه به شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملوو نائومێدی رووی تێكردبوون، له نائومێدی رزگاریان بێت. ده‌وری دوكتور سه‌عید له وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه له‌و كاته هه‌ستیار و ئه‌سته‌مه‌دا ده‌ورێكی زۆر گرینگ و به‌رچاو بوو.
بۆخۆی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ئیراده، جیددی و زاڵ به‌سه‌ر كار‌و مودیرییه‌تی حیزبی دابوو، بیری تیژ و خوێنده‌وارییه‌كانی دوكتور سه‌عید له بواره جۆراوجۆره‌كاندا یارمه‌تی دابوو كه له بواری سیاسییه‌وه ئینسانێكی وردبین، واقیع گه‌را و حاڵی له سیاسه‌تی سه‌رده‌م بێ. كاك سه‌عید له باری هه‌ڵسوكه‌وته‌وه له‌گه‌ڵ جه‌مع، ئینسانێكی به وقار به‌دوور له خۆبه‌زلزانین و كه‌م ته‌وه‌قۆع بوو، به شێوه‌یه‌كی ماندوونه‌ناسانه كاری ده‌كرد و زه‌حمه‌تی ده‌كێشا، بۆیه بێزار بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه له حیزبی دێموكرات‌دا به‌رپرسایه‌تییان كردبوو به وه‌سیله‌ی ژیان و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گرووهی و كه‌سایه‌تیان ته‌رجیح ده‌دا به‌سه‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی حیزب. دوكتور سه‌عید تا كاتی شه‌هید بوونیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه قه‌ت نه‌یتوانی بسازێ. دوكتور سادق هه‌ر نێوی سادق نه‌بوو، به‌ڵكوو به مانای راسته‌قینه كه‌سایه‌تییه‌كی سادق بوو. سادق بوو له‌گه‌ڵ رێبازه‌كه‌ی، سادق بوو له‌گه‌ڵ كار‌و به‌رپرسایه‌تی و ئه‌ركه گرینگه‌كه‌ی كه به ئه‌ستۆی گرتبوو، سادق بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی زه‌حمه‌تكێش و هاوسه‌نگه‌رانی خۆی و سادق بوو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و زوڵم لێكراوی كورد. ره‌نگه به‌هێزترین و زیندووترین شاهید بۆ سادق بوونی دوكتور سادق ئه‌و به‌شه له په‌یامه‌كه‌ی بێت كاتێك دوای شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو به بۆنه‌ی نیشاندانی هاوده‌ردی به‌رفراوانی خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران و له هه‌موو به‌شه‌كاندا نیشانیان دا. د. سادق ده‌ڵێ: به پێویستی ده‌زانم له‌م هه‌لومه‌رجه ناسك و مێژووییه‌دا جارێكی دیكه ئێوه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف و ئازادی خوازی سه‌رانسه‌ری ئێران به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی دڵنیا بكه‌مه‌وه كه ئێمه تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات، حیزبی شه‌هیدان، ئه‌م ئه‌ركه گرانه كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانمان زۆر باش هه‌ست پێده‌كه‌ین و زۆر به ئاگاهییه‌وه بڕیاری یه‌كجاریمان داوه كه هه‌موو هێز و توانای خۆمان ته‌رخانی پێوانی رێگای دوكتور قاسملوو، یانی رێگای خه‌باتی كۆڵنه‌ده‌رانه له‌پێناوی ئازادی و دێموكراسی و مافه ئینسانییه‌كاندا بكه‌ین. تا له‌م رێگایه‌دا كه رێگای سووری شه‌هیدانه یان سه‌ربكه‌وین یان به شانازییه‌وه وه‌ك شه‌هیده ئازیزه‌كانمان سه‌ر دابنێین.
دوكتور سه‌عید وه‌فادار مایه‌وه به‌و په‌یمانه‌ی و سه‌ری دانا. به‌ڵام ئێمه رێڕه‌وانی رێگای دوكتور سه‌عید و هه‌موو شه‌هیده‌كان رۆحی پاكی دوكتور سه‌عید ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێ و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له هه‌موو كاتێكی ئێستا ئێمه نزیكتر ده‌یبینین. شوێنی له دایكبوون، وه‌زعی بنه‌ماڵه، په‌روه‌رده بوون و ته‌ربیه‌ت و پێگه‌یشتنی. د. سادق له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌م داهات و ده‌توانین بڵێین هه‌ژار له ژێر چاودێری برا گه‌وره و دڵسۆزهكهیدا فێری كردبوو له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێ وه پشت به كار‌و زه‌حمه‌ت و تێكۆشانی خۆی ببه‌ستێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی یارمه‌تی ئه‌م و ئه‌و یان له‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن بێت. بۆیه ده‌بینین كه د. سه‌عید له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆدا تا خوێندن له شاری مه‌هاباد‌و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و كوردستان پله‌ی به‌رزی خوێندن به ده‌ست دێنێ‌و به هۆی لێهاتووییه‌وه له خوێندندا ده‌نێردرێته فه‌رانسه و له‌وێدا مه‌دره‌كی دكتۆرا به ده‌ست دێنێ. هه‌ر له‌وێشه كه له‌گه‌ڵ د.قاسملووی شه‌هید ئاشنا ده‌بێ‌و دێته ریزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. ئه‌و له‌سه‌رپێی خۆ راوه‌ستان و پشت به خۆ به‌ستنه له هه‌موو كار و به‌رپرسایه‌تییانه‌ی كه د. سادق به‌ئه‌ستۆی گرتبوون به ئاشكرا به‌رچاو بوون و تا كاتی شه‌هید بوونیشی ئه‌و پشت به خۆبه‌ستنه‌ی له هه‌موو حه‌ره‌كت و قسه و كاروكردهوهكانیدا ده‌رده‌كه‌وت. به‌م چه‌شنه گه‌لی كورد و حیزبی دێمۆكراتی كوردستان به له‌ده‌ست دانی د. سه‌عید رێبه‌رێكی گه‌وره، شاره‌زایه‌كی به ته‌واوی پێگه‌یشتوو وه دێموكراتێكی راسته‌قینه‌ی له ده‌ست دا. ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئێران له وجوودی كه‌سێكی ئاوا بێبه‌ش بوون. به‌ڵام به خۆشییه‌وه مه‌كته‌ب و مه‌دره‌سه‌كانی د.سادق شه‌رفكه‌ندی و د.قاسملوو و پێشه‌وای نه‌مر قازی محمد‌و هه‌زاران شه‌هیدی دیكه‌ی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی شۆڕشگێڕ و لێزان په‌روه‌رده كرد كه كۆماری ئیسلامی ئێران و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێش ئه‌و‌و له به‌شه‌كانی دیكه‌شدا نه‌یانتوانی به ئامانجه‌كانی خۆیان بگه‌ن. كه به شه‌هید كردنی ئه‌و رێبه‌رانه خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ رزگاریی به‌چۆكدا بێنن. له راستیدا یه‌كێك له شانازییه هه‌ره به‌رزه‌كانی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیدانه‌شمان هه‌ر ئه‌وه بوون كه ئه‌وان له مه‌كته‌بی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا په‌روه‌ده ببون. مه‌كته‌بێك كه رۆژ به رۆژ لایه‌نگرانی، پێڕه‌وانی و رێڕه‌وانی له زیادبووندان‌و له سه‌ربه‌رزیدان و له هه‌ڵكشاندان.
كاك فه‌تاحی عه‌بدولی، یه‌كێكی دیكه له هاوڕێیانی د. سه‌عید بوو، كه له‌و رووداوه‌دا به‌داخه‌وه شه‌هید بوو. كاك فه‌تاح كاتێك كه هاته ریزی حیزبی دێموكرات، زۆر لاو بوو، به‌ڵام به‌هۆی شایسته‌گیه‌ك كه له كار و هه‌ڵسه‌وكه‌وتدا نیشانی ده‌دا زۆر زوو توانی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك بۆ لای خۆی رابكێشێ. له كار و مودیرییه‌ت و به‌رنامه ریزیدا ئینسانێكی به توانا بوو. له كاتێكدا كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌رگه‌رمی خه‌باتێكی توندوتیژی چه‌كدارانه بوو له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ریكی خه‌باتی ته‌شكیلاتی‌و دیپلۆماسی و راگه‌یاندنی بوو كاك فه‌تاحی عه‌بدولی له شوێنی مه‌ئمورییه‌ت‌و كاری خۆیدا له‌و كارانه دا شاره‌زا و ئه‌زموونی باشی به‌ده‌ست هێنابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام هه‌میشه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، بۆ هه‌ر مه‌ئمورییه‌تێك كه حیزبی دێموكرات پێی سپاردبا، هه‌رچه‌ن ئه‌و مه‌ئمورییه‌تانه قورس‌و گرینگ‌و خه‌ته‌ر بوونایه. ئه‌وه بوو كه كاك فه‌تاح له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی كوردستاندا ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی پێ سپێردرا. كاتێك كاك عه‌بدوڵڵا قادری نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات له پاریس له‌گه‌ڵ شه‌هیدی سه‌ربه‌رزمان د. قاسملوو شه‌هید بوو و ئه‌و كار‌و ئه‌ركه به‌تاڵ مایه‌وه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له پلینۆمی دوای ئه‌و رووداوه‌دا باسی له‌سه‌ر كرا بۆ ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی به ده‌سته‌وه بگرێ و ئه‌و جێگا پڕ بكاته‌وه كاك فه‌تاح بوو. له‌بیرمه ئه‌و كات له پلینۆم‌دا هه‌ندێكمان موافقی ئه‌وه نه‌بووین كه كاك فه‌تاح بچێته پاریس‌و له‌وێ بمێنێته‌وه. به‌ڵكوو پێمان وابوو كه كاك فه‌تاح به‌هۆی لێزانی و كارلێهاتووییه‌وه باشتره له كوردستان بمێنێته‌وه و ئه‌ركی گرینگی ئه‌وده‌می به ئه‌ستۆوه بگرێ. من بۆخۆم یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووم كه لایه‌نگری ئه‌و بیروبۆچوونه بووم. وه له‌گه‌ڵ د.سه‌عید له‌و باره‌وه به‌حسی زۆرمان بوو. به‌ڵام د. سه‌عید له باوه‌ڕه‌دا بوو كه كاك فه‌تاح زۆر به باشی ده‌توانێ كه جێگه‌ی كاك عه‌بدوڵڵا پڕ بكاته‌وه. دیاره دژایه‌تی من و هێندێ له هاوڕێیانمان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه گومانمان هه‌بێ كاك فه‌تاح نه‌توانێ ئه‌و ئه‌ركه به‌ڕێوه به‌رێت، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ره‌نگه رۆڵی ئه‌و له كوردستاندا به‌رجه‌سته‌تر بێت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه لێره عه‌رزتان بكه‌م كاتێك كه به‌حسی كاك فه‌تاح ده‌هاته گۆڕێ، شایسته‌گیه‌كانی كارێكیان كردبوو كه بۆ هه‌موو كارێك ده‌یتوانی بكه‌وێته به‌رباس. ئێمه پێمان وابوو هه‌موو كارێكی له ده‌ست دێ‌و له هه‌موو یه‌ك له‌و كارانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت. له كۆتاییشدا كه چوو بۆ پاریس و ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ئه‌ستۆوه گرت كاك فه‌تاح به‌ڕاستی هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له كورستاندا شایسته‌گیه‌كانی خۆی نیشان دابوو له‌وێش هه‌ر به‌وجۆره دره‌وشاوه. له كاروباری پێوه‌ندییه‌كانی زۆر به‌خێرایی فێر بوو و چووه سه‌رێ، له بوار فێربوونی زمانی خاریجیدا به شایه‌تی ئه‌و فه‌رانسه‌ویی زمانانه كه دۆستانی ئێمه بوون، و ئێستاش هه‌ن، پێیان سه‌یر بوو كه گه‌نجێك هیچ كات زمانی فه‌رانسه‌وی نه‌خوێندوه‌و شاره‌زا نیه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌توانێ له ئاستێكی ئاوا به‌رزدا قسه‌ی پێ بكات. من دڵنیام كه ئه‌گه‌ر كاك فه‌تاح ماوه‌ی ببایه و ته‌مه‌نی درێژتر بووایه ده‌یتوانی یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه خاوه‌ن كاریگه‌رییه هه‌ره به‌رز‌و به نرخانه بێت له حیزبی دێموكرات‌دا بۆ جووڵانه‌وه‌و خه‌باتی گه‌لی كورد دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران.
كاك هومایوون ئه‌رده‌ڵان، یه‌كێك له‌و كادرانه بوو كه له كوردستاندا كار و تێكۆشانی زۆری به‌ڕێوه بردبوو، و دوای ئه‌وه‌ی چوو بۆ ئورووپا و له ئاڵمان نیشته‌جێ بوو ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی له ئاڵمان به ئه‌ستۆوه گرت. یه‌كێك له‌و كادرانه بوو كه ئه‌وه‌نده‌ی له توانایدا بوو هه‌میشه زه‌حمه‌تی ده‌كێشا، چ ئه‌و كاته‌ی كه له كوردستان بوو‌و چ ئه‌و كاته‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێ بوو.
دوایین كه‌سێك له‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌هید كرا، كاك حوسێن دێهكوردی بوو. كاك حوسێن هاووڵاتیه‌كی غه‌یره‌كورد بوو، به‌ڵام به شاره‌زایی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت‌و بۆچوون و عه‌مه‌لكرده‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌و رێبازه‌ی هه‌ڵبژاردبوو. ئه‌و ساڵه‌ها له‌گه‌ڵ ئێمه له شاخ‌و له‌ژێر تۆپباران‌و بۆمباران‌و له‌ژێر هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ئێمه ده‌بوونه‌وه له نه‌بوونی، له سه‌رما و گه‌رما دا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هاوسه‌نگه‌ر بوو. ئه‌وه‌یكه له ده‌ستی هاتبا تێدهكۆشاو كاری ده‌كرد. كاتێكیش كه چووه ده‌رێ یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه تا دوایین نه‌فه‌سی ژیانی هه‌روا هاوپه‌یمان بوو له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆكرات و له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی شه‌هیدمان. یادیان به‌خێر‌و سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وان و بۆ بنه‌ماڵه‌یان‌و بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان بێت.
به‌و شێوه‌یه ده‌بینین كه كۆماری ئیسلامی ئێران پۆلێك له رێبه‌رانی ئێمه، كه د. قاسملوو له سه‌رویانه‌وه بوو، شه‌هید ده‌كات دوای ئه‌وه‌یش د. شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی شه‌هید ده‌كات به‌و خه‌یاڵه خاوه‌كه كه حیزبی دێموكرات و جووڵانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌دا به چۆك‌ودا بێنێ. ئه‌و برینانه له جه‌سته‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد و له جه‌سته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا برینێكی زۆر به ئێش و ئازار بوو. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌ون‌و خه‌یاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ك هه‌ر خه‌بات‌و جووڵانه‌وه‌ی كوردی به چۆكدا نه‌هێنا، به‌ڵكوو وره‌ی خه‌ڵكی كوردی زۆر به‌رزتر كرده‌وه. خه‌ڵكی كورد زۆرتر شاره‌زا بوو به مافخوراویو زوڵم‌و زۆر و سته‌مێك كه له‌لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵه. زۆر له لاوانی به‌هه‌ستی كورد دوای شه‌هیدبوونی د. سادق و هاوڕێیانی، هه‌ر وه‌كوو داوای كردبوو دوكتور سادق له وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌یدا، هاتن په‌یوه‌ست بوون به ریزی حیزبی دێموكرات. ئه‌و لاوانه‌ی كه به ئاگاهیه‌وه ئه‌و رێبازه‌یان هه‌ڵبژارد. بۆ ئه‌وه‌یكه شانبه‌شانی باقی هاوسه‌نگه‌رانیان بتوانن سایه‌ی نگریسی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر گه‌لی كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران لابه‌رن و چیدیكه نه‌سه‌ڵه‌كانی داهاتوو‌و به‌ره‌ی داهاتوو تووشی ئه‌و سته‌م‌و زوڵم‌و كوشتار و ناحه‌قیانه نه‌بن كه ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی به‌ڕێوه ده‌چێ.
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!
له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا كه خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌ڕێوه ده‌چێ شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد به پیلانی دوژمنان‌و داگیركه‌رانی كوردستان یه‌ك به‌یه‌ك سه‌ركوت كراون. رێبه‌رانێكی زۆری ئێمه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانی دابه‌شكراودا له سێداره دراون. به‌ڵام ئێستا له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ئێمه تێی داین، كاتێك ئاوڕ ده‌ده‌ینه‌وه له‌و مێژووه تاڵ و پڕ له خوێنه‌مان، ده‌بینین كه گه‌لی كورد و باقی نه‌ته‌وه زوڵملێكراوه‌كان له كوێن‌و دیكتاتۆره‌كان له كوێن. رژیمه‌كانی پاشایه‌تی، ئه‌و رژیمانه‌ی كه له به‌شه‌كانی كوردستانی داگیركراو‌و دابه‌شكراوی عێراق‌و توركیه‌و سووریه سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌بر‌و زه‌نگیان نه‌یانتوانی كورد بتوێننه‌وه به‌ڵام بۆ خۆیان تووانه‌وه، بۆ خۆیان داڕزان و داڕووخان. ئه‌و رژیمه دیكتاتۆرانه‌ی كه ئێمه هه‌ر ئێستا شاهیدین رووبه‌ڕووی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و وه‌زاڵه هاتووی خۆیان بوونه‌ته‌وه، وه له ترسی خه‌ڵكی به ئیمان‌و به وره، كه به ئاگاهیه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مافه پێشێلكراوه‌كانی خۆیان به ده‌ست بێنن و حكوومه‌ت گه‌نده‌ڵه‌كان و حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان بڕووخێنن و حكوومه‌تی دڵخوازی خۆیان بێننه سه‌ركار. كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو عورف‌و یاسا‌و ئایین‌و سه‌رمایه‌ی زۆر و زه‌وه‌ندی ئێرانی خسته خزمه‌تی به‌هێز كردن‌و مانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی و له‌و پێناوه‌دا هه‌زاران جینایه‌تی له ئێران‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا خوڵقاندووه. به‌ڵام ئێستا له دامه‌زرانی ئه‌و حكوومه‌ته، ئه‌وه‌یكه به‌هێز‌و به وره بووه نیشتمان په‌روه‌رانن و ئازادیخوازانی ئێران و له ناو ئه‌وانیشدا به‌تایبه‌تی كورد و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه. رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هه‌موو ئه‌و تواناییانه‌وه ئۆقره‌ی لێ بڕاوه‌و نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره تووشی بووه. ئه‌وه‌ش كه ئێستا ده‌یبینین زیاتر له هه‌موو كاتێك ئازادیخوازان ده‌گرێ، ئێعدام‌یان ده‌كا، زیندانیان ده‌كات. هیچ جۆره جیاوازییه‌كی بیروبۆچوون‌و جیاوازی ئایین‌و زمان‌و كولتوور قبوڵ ناكات نیشانه‌ی لاوازی‌و ئه‌و ترس‌و له‌رزه‌یه كه رژیم تووشی بووه. به‌ڵام ئێمه گومانمان له‌وه‌دا نیه كه كۆماری ئیسلامی ئێران وه ئه‌و حكوومه‌ته دیكتاتۆرانه‌ی وه‌ك ئه‌و رێژیمه، هه‌ر چه‌ند خه‌ڵك بكوژن، هه‌ر چه‌ند سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگه‌كه‌یان زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن ده‌ره‌قه‌تی خه‌ڵكی یه‌كگرتوو بێن كه به ئاگاهیه‌وه مافه‌كانی خۆیان ناسیووه و چیدیكه نایانهه‌وێ له‌ژێر ئاڵای ئه‌و حكوومه‌ته گه‌نده‌ڵ‌و دیكتاتۆرانه‌دا بژین كه مافه‌كانی ئه‌وانیان پێشێل و غه‌سبیان كردووه. چاره‌نووسی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ده‌ر له چاره‌نووسی ئه‌و دیكتاتۆرانه نابێت كه ئێمه له ماوه‌ی شه‌ش حه‌وت مانگی رابردووا شاهیدی داڕووخانیان بووین. ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كاته ئه‌وه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه‌نگێ خه‌ڵكی ئێران به ئاگاهی‌و یه‌كگرتووییه‌وه، لێبڕاوانه‌و قاتعانه به عه‌زمی رووخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران و بنیاتنانی حكوومه‌تێكی ئینسانی‌و دێمۆكراتیك كه شایسته‌ی ئینسانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران به چۆكدا دێنن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و پیلانانه رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو كاتێك لهرزۆكتره. ته‌واوی ئه‌و سه‌رمایانه‌ی كه سه‌رفی كرد بۆ به‌هێزكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، بۆ به‌هێزكردنی حكوومه‌ته‌كانی له چه‌شنی خۆی، به‌ڵام ئه‌وانه هیچیان دادیان نه‌داوه. ئێستا رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك یه‌كێك له به‌هێزترین رێژیمه‌كانی پشتیوانی تیرۆریزم له دنیادا ناسراوه. گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو‌و قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هێناوه‌ته پێش. له‌نێوخۆی ئێرانیشدا كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له هه‌موو كاتێك له نه‌زه‌ر خه‌ڵكی ئێرانه‌وه بێ ئێعتبار بووه. ئه‌و بێ ئێعتبارییه‌ش ته‌نیا له نه‌زه‌ری خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و خه‌باتگێڕی كورد‌و باقی نه‌ته‌وه زوڵملێكراوه‌كان نیه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له نه‌زه‌ر كه‌سانێكه‌وه‌یه كه له سه‌رده‌می خۆیدا رێژیمی كۆماری ئیسلامیان دامه‌زراند، فیداكاریان بۆ كرد، تیۆریزه‌یان كرد. رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا گه‌یشتووته قۆناغێك كه ئیدی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه، بێجگه له رووخان عه‌لاجێكی دیكه له‌سه‌ر رێی كۆماری ئیسلامی نیه. قه‌یرانه‌كانی نێوخۆی ئێران رۆژ به رۆژ قوڵتر ده‌بنه‌وه، و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی ئێستا له كۆماری ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر كاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ كه‌مترینی ئه‌و قه‌یرانانه چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه ته‌نیا رێگه‌یه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌مێنیته‌وه رووخان‌و لاچوونیه‌تی. بۆیه ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌ك گه‌لی كورد به هه‌زاران كه‌س له خۆشه‌ویستترین رۆڵه‌كانمان له رێگه‌ی رزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا پێشكه‌ش كردووه له رێگای خۆمان له بڕیاری خۆمان په‌شیمان‌و پاشگه‌ز نین. چونكه ئه‌و رێگایه سه‌ركه‌وتنی به‌دواوه‌یه، چونكه ئه‌و رێگایه زه‌لیل بوون‌و سه‌رشۆڕی دیكتاتۆره‌كان و دوژمنانی گه‌لی كوردی به دواوه‌یه. ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا شاهیدین كه مه‌سه‌له‌ی كورد له هه‌موو دنیادا باسی لێوه ده‌كرێ. له به‌شێك له خاكی كوردستانی دابه‌شكراودا، كه كوردستانی عێراقه، خه‌ڵكی كورد به به‌شێكی زۆر له ویست‌و داخوازییه مێژووییه‌كانی خۆی گه‌یشتووه. له وڵاتی توركیه‌دا هه‌ر به‌وشێوه ئێمه شاهیدین كه هه‌نگاو به هه‌نگاو خه‌ڵك توانیویانه ویست‌و داخوازی خۆیان به‌سه‌ر حكوومه‌تی توركیه‌دا بسه‌پێنن و ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و پرۆسه‌یه له توركیه‌دا هه‌روا به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌ر زه‌مانێك بوونی كورد حاشای لێ ده‌كرا، به توركی كێوی ناو ده‌برا و له‌ژێر زه‌بروزه‌نگی بۆمبارانی شیمیایی‌و ئه‌نفالدا ده‌یانهه‌ویست نه‌سڵی كورد له كوردستانی عێراق ببڕنه‌وه، ئێستا ئه‌وه كه بڕاوه‌ته‌وه ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ن‌و ئه‌و نه‌زانانه‌ن، كه به سزای عه‌مه‌لی خۆیان گه‌یشتوون. هه‌ر چه‌ند دیكتاتۆره‌كان، مێژوو نیشانی داوه قه‌ت له مێژوو ده‌رس وه‌رناگرن. كۆماری ئیسلامیش ده‌رس وه‌رناگرێ تا ئه‌و كاته‌ی كه چاره‌نووسی وه‌كوو چاره‌نووسی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی لێدێ كه ده‌یانهه‌ویست ده‌نگی خه‌ڵك له گه‌روویاندا بخنكێنن. به‌ڵام له كۆتاییدا خه‌ڵك ئه‌وان به چۆكدا دێنێ.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێكانی، وه‌ك باسمان كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دانیشتبوون كه له‌گه‌ڵ هێندێك له نوێنه‌رانی ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانی باس‌و به‌رنامه‌ڕیزی بكه‌ن له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش و بنیاتنانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك دوای ئه‌و. ئه‌و فكر‌و بۆچوونه و ئه‌و به‌رنامه‌یه، كه به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكراته‌و زۆر پێش شه‌هیدبوونی د.سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێكانیشیدا له حیزبی دێموكرات‌دا به‌ڕێوه چووه، باوه‌ڕ به كاری جه‌معی، به هێزی گه‌ل و هاوكاری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی مافخوراوی ئێران و ئازادیخوازان‌و نیشتمانپه‌روه‌رانی ئێرانه. ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خۆشه‌ویستانمان له ده‌ست دا و به‌هایه‌كی قورس و گرانمان له رێگای راكێشانی ئازادیخوازانی ئێران بۆ رزگاریی ئێران داوه. به‌ڵام ئێمه ئێستاش ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و رێباز و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته، به‌رنامه‌یه‌كی دروست و ئۆسوولیه و ئێستاش ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ین. ئێستاش رایده‌گه‌یه‌نین كه دوای 19 ساڵ له شه‌هیدبوونی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌مان كه ئێمه باوه‌ڕمان به كاری هاوبه‌ش‌و كاری جه‌معی‌و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی ئێران‌و خه‌ڵكی كوردستانه بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی و بۆ دوای رووخانی كۆماری ئیسلامی. له پێناوی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا و له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت‌و بیروبۆچوونه‌دا ئێمه كارێكی زۆر‌و به‌رفراوانمان كردووه. و به‌خۆشییه‌وه كاریگه‌رییه‌كی باشیشمان داناوه. به‌شێوه‌یه‌ك كه له فه‌زای سیاسی ئه‌وڕۆی سیاسییه‌كانی كوردستاندا و به‌تایبه‌تی سیاسییه‌كانی ئێران‌دا مافی نه‌ته‌وایه‌تی، ئێرانی فێدرال، كه پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێ‌و حورمه‌ت بۆ به‌ها ئینسانییه‌كان دابنێ زیاتر له هه‌موو كاتێك له‌نێو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی ئێرانی‌دا ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ. ئێمه هێزی پشتیوان‌و هانده‌ری ئه‌و بیر‌و بۆچوونه‌ین. و دیسان هه‌وڵ ده‌ده‌ین‌و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به یارمه‌تی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی زوڵملێكراوو مافخوراوی ئێران، كه ئه‌وانیش وه‌كوو ئێمه له سه‌ره‌تایترین مافه‌كانیان بێبه‌ش كراون، و به‌تایبه‌ت به پشتیوانی‌و پشت ئه‌ستووری گه‌لی كورد بتوانین كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوتر له ئاڵووگۆڕه‌كانی كه له داهاتووی ئێران‌دا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین، دابنێین و بتوانین ده‌سكه‌وتێكی زیاتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. ئێمه به‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی داهاتوومان هیوادارین.
له كۆتاییدا له‌لایه‌ن هه‌موومانه‌وه سڵاو و حورمه‌ت ده‌نێرین بۆ رۆحی پاكی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی بێرلینمان دوكتور سادقی خۆشه‌ویست، كاك فه‌تاحی عه‌بدولی، كاك هومایونی ئه‌رده‌ڵان‌و كاك حوسێن دێهكوردی، و هه‌روه‌ها هه‌موومان په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و رێبازه رێبازی هه‌موومانه، و درێژه‌ی ده‌ده‌ین تا ئه‌و كاته‌ی كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ژێر زوڵم‌و زۆر رزگاری ده‌بێ‌و رۆحی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان‌و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان شاد ده‌بێ كه رێبازه‌كه‌یان به ئاكام گه‌یشتووه.
سه‌ركه‌وتن‌و سه‌ربه‌رزی بۆ گه‌له‌كه‌مان، گه‌لی كورد
نه‌مان‌و سه‌رشۆڕی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران
26ی خه‌رمانانی 1390ی رۆژی


