ک/میدیا: رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 28ی خه‌رمانانی 1390ی هه‌تاوی بۆ رێزگرتن له 19هه‌مین ساڵیادی تیرۆری د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، رێوڕه‌سمیک له ساڵۆنی
گشتیی ناونده‌ی 1ی کوردستان به ئاماده بوونی تێکڕای کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانی ناوه‌ند و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، به‌ڕێوه چوو.
بڕگه‌ی به‌رنامه‌کانی رێوره‌سمه‌که به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوو:
ــ خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان.
ــ پێشکه‌ش کردنی په‌یامی ناوه‌ندی 1ی کوردستان له‌لایه‌ن "تاهیر که‌سیلی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران.
ــ خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک به ناوی "بۆ رێبه‌ر" له‌لایه‌ن خاتوو "تاژان عه‌لی‌ڕه‌مایی".
ــ پێشکه‌ش کردنی سروودێک به ناوی "خه‌رمانانی خوێن" له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
ــ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیته‌کانی لاوان و ژنانی سه‌ر به ناوه‌ندی 1 له‌لایه‌ن "داود حه‌یده‌ری".
ــ پێشکه‌ش کردنی په‌خشانێک به ناوی "زامێکی نوی" له‌لایه‌ن ئه‌ژین شێخی".
ــ خوێندنی سروودی "سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی" له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێمۆکرات.
رێوڕه‌سمه‌که دوایی 1 کاتژمیر کۆتایی پێهات.




