ک/میدیا: د.مه‌حموود عوسمان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆری د.سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی به ده‌ستی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یامێکی ده‌ر کرد که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
"شه‌وی 26 خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی، سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و دوو کادری کارامه‌ی ئه‌و حیزبه که بۆ کۆبوونه‌ی ئێنترناسیۆناڵ سۆسیالیست چووبوونه شاری "بێرلین"ی ئاڵمان ــ به‌پێی به‌ڵگه رووکراوه‌کانی دادگای ئاڵمان ــ له‌لایه‌ن رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه شه‌هید کران. شه‌هید بوونی د. سادق، دوای شه‌هید بوونی د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، خه‌سارێکی گه‌وره بوو که له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بزاڤی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی درا. ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه ده‌بێ
رێزه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چوارچێوه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و مافی دیاری کردنی چاره‌نووس زیاتر رێک بخات، بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که بۆیان دێته پێش".


