ک/میدیا: رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 26ی خه‌رمانان، له سه‌ر داخوازیی گرووپه چالاکه‌کانی شاری "بێرلین"ی
ئاڵمان، به ئاماده‌بوونی هێندێ له هاووڵاتییانی دانیشتووی ئه‌م شاره، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئیعدامه سیاسییه‌کانی ده‌یه‌ی 60، نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له سه‌ر گڵکۆی "نووری" دێهکوردی رێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆر کرانی د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی و ئیعدامه سیاسییه‌کانی ده‌یه‌ی 60، به‌ڕێوه‌چوو.
"شۆهره دێهکۆردی" و "سارا دێهکۆردی" خێزان و کچی نووری دێهکۆردی، شه‌هریار نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، "حه‌مید نه‌وزه‌ری" به‌رپرسی په‌نابه‌رانی سیاسیی ئێرانی له بێرلین و هه‌روه‌ها هێندێ له خزمان و دۆستانی ئیعدام کراوه‌کانی ده‌یه‌ی 60، له ئاخێوه‌رانی ئه‌م رێوڕه‌سمه بوون.
ئه‌م رێوڕه‌سمه له گۆڕستانی "سۆسیالیسته‌کان"ی بێرلین بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر درێژه‌ی کێشا و "په‌رویز ده‌ستـماڵچی" و "مه‌هدی ئیبراهیم‌زاده" له شایه‌ت حاڵانی تیرۆری میکۆنۆس، رووداوی ئه‌و تیرۆره‌یان گێڕایه‌ه‌وه.





