ک/میدیا: رۆژی شەممە، رێکەوتی 26/06/1390ی ههتاوی، رێوڕهسمێک بهبۆنهی ساڵڕۆژی شههید بوونی د. سادق شهرهفکهندی و هاوڕێیانی به دهستی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ نورویژ، بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو وڵاته، بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕهسمه کە نزیک بە پێنج کاتژمێری خایاند، بەم شێوەیەی بەڕێوەچوو:
_ پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتیی " ئەی رەقیب" لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.
_ هەڵکردنی مۆمی نۆزدەیەمین ساڵیادی شەهید دوکتور سەعید و هاوڕێیانی لەلایەن "عەلی سەلاحی" و "نەسرین لاجانی".
_چەند گوتەیەک لە گوتە بهنرخهکانی دوکتور سادق شەرەفکەندی، کە لەلایەن بەشی راگەیاندنەوە ئامادە کرابوون.
_پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نوروێژ لەلایەن "کاوە عەبداڵی"، بەرپرسی گشتیی کۆمیتە.
_ پێشکەشکردنی سروودی "ئەی شەهیدان" لەلایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوان.
_ باسێک لە سەر شەهید دوکتور سادق، لەلایەن " ئەحمەدی کاکەمەمی" کە لهلایهن کۆمیتەی گشتیی حیزب لە نوروێژ، بۆ بەشداری لەو سمینارە بانگهێشت کرابوو.
_ دواتر ئامادەبووان بە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی خۆیان و ههروهها پرسیارەکانیان خستهڕوو و پاشان لهلایهن بهڕیوهبهری کۆڕهکهوه وڵام درانهوه.
_ پێشکەشکردنی پەخشانێک لە ژێر ناوی "ئێرە دەنگی کوردستانی ئێرانە" لەلایەن "مەنسوور عەزیزی"یەوە.
_ پێشکەشکردنی هەڵبەستێک لەلایەن "ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا".
_ پێشکەشکردنی پەخشانێک لەلایەن بەڕێز "سمکۆ بێکەس".
_ گوتەیەک لەلایەن "قادر رەسووڵی"، بەرپرسی بەشی بۆنەکان لەپێوەندی لەگەڵ کار و چالاکییە حیزبییەکان لە وڵاتی نوروێژ و شێوەی بەڕێوەچوونی ئەو کار و چالاکییانە له داهاتوودا.






