ک/میدیا: مجید مه‌شایخی به‌رپرسی رێکخراوی به‌سیجی ئه‌سناف، به پێویستی زانیوه پارچه‌فرۆشانی شاری تاران، پێڕه‌وی له یاسا بکه‌ن و هۆکاری تێکهه‌ڵنه‌چوونی به‌سیجی ئه‌سناف له‌گه‌ڵ پارچه‌فرۆشه‌کان هه‌بوونی هێزی ئینتیزامی ده‌زانێ.
به‌رپرسی رێکخراوی به‌سیجی ئه‌سناف هۆکاری تێکهه‌ڵنه‌چوون له
گه‌ڵ پارچه‌فرۆشان، بۆ پێڕه‌وی له یاسا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، چوونکه به گوێره‌ی یاسا هێزی ئینتیزامی ده‌بێ له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وروو بێت و هه‌روه‌ها داوا له وه‌زاره‌تی کاروباری ئابووری و دارایی به تایبه‌ت رێکخراوی ماڵیاتی گشتیی وڵات ده‌کات و ده‌ڵێ بۆچوونی پارچه‌فرۆشان له‌مه‌ڕ تێچووی کاروبارکانیان له‌به‌ر چاو بگرن.
مه‌جید مه‌شایخی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی مێهر، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی پارچه‌فرۆشانی بازاری تاران و ناڕه‌زایه‌تییان له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی یاسای ماڵیاتی زیاده‌کراو، ئاشکرای کرد: کاتێک یاسایه‌ک په‌سند ده‌کرێ پێویسته هه‌موان پێڕه‌وی لێبکه‌ن.
ناوبراو وتی: پارچه‌فرۆشان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ هه‌ڵبه‌زاندنی (4%)ی، وه‌کوو ماڵیاتی زیاده‌کراو ده‌ربڕیوه و بڕوایان وایه ماڵیاتێک که له کارخانه‌کان و ده‌روازه‌کانی هاتوچۆی سه‌ر سنوور ده‌یده‌ن، به‌سه. له‌حاڵێکدا یاسادانه‌رانی ئه‌و یاسایه ئه‌م بابه‌ته‌یان قه‌بووڵ نییه.
به‌پرسی رێکخراوی به‌سیجی ئه‌سناف ئاشکرای کرد که پارچه‌فرۆشان دانیشتنیان له‌گه‌ڵ شۆرای ئه‌سناف و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رێژیم بووه و له‌و باره‌وه وتی: له‌م دانیشتنانه‌دا پارچه‌فرۆشان داوای مۆڵه‌تی 5 ساڵه‌یان کردووه بۆ دانی ماڵیاتی زیاده‌کراو، که ئه‌م داخوازییه ره‌ت کراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له زاری پارچه فرۆشانه‌وه ده‌ڵێ یاسا کێشه‌ی هه‌یه و یاسادانه‌ر ده‌بێ ره‌خنه‌یه‌ک که له یاسا ده‌گیردرێ قه‌بووڵی بکات و خۆیشی له‌و باره‌وه ده‌ڵی: یاسادانه‌ریش پێویسته ره‌خنه‌کان له به‌ر چاو بگرێ و هه‌ر شتێک که په‌سندکرا پێویسته به‌ڕیوه بچێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو سه‌باره‌ت به روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌سیجی ئه‌سناف له‌گه‌ڵ پارچه فرۆشانی ناڕازی وتی: رێکخراوی به‌سیجی ئه‌سناف تا ئێستا هیچ تیکهه‌ڵچوونێکی له‌گه‌ڵ پارچه فرۆشان نه‌بووه، چوونکه به گوێره‌ی یاسا ئه‌گه‌ر که‌سێک دژی یاسا هه‌ڵسوکه‌وت بکات هێزی ئینتیزامی له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بیت.


