ک/میدیا ــ به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، "شه‌مه‌قده‌ری" راوێژکاری هۆنه‌ریی سه‌رکۆماری رێژیم، له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هه‌واڵنێران، له شاری یاسووج، گوتی:
"ئه‌زموونی فیلمی یۆسف ئه‌زموونێکی به‌نرخ بوو و وێرای هه‌بوونی گه‌مارۆ نه‌نووسراه‌کان، که به هۆکارگه‌لی سیاسی به سه‌رماندا سه‌پابوو، به‌ڵام دیسان ئه‌م فیلمه رێگای خۆی دۆزیه‌وه".
راوێژکاری هۆنه‌ریی سه‌رکۆماری رێژیم له دریژه‌دا وتی: "به بڕوای من یه‌کێک له‌و پاڵنه‌رانه‌ی که له هێندێک له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی، دژایه‌تیی توندی وڵاتانی میسر و تونس بوو له‌مه‌ڕ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه".
شه‌مه‌قده‌ری وتی: "هه‌ر چه‌ند بڕیار وا بوو که ئه‌م فلیمه له ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌و دوو وڵاته بڵاو ببێته‌وه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و دوو وڵاته ئه‌و فیلمه‌یان قه‌ده‌غه کرد و کاتێک خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی "الکوثر" و ته‌له‌ڤزیۆنه عێراقییه‌کانه‌وه، چاویان له‌م فیلمه کرد سرنجیان بۆ لای فه‌رهه‌نگێکی نوێ راکێشرا و عوقده‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران له لایان، خه‌ڵكه‌وه له‌مه‌ڕ قه‌ده‌غه کردنی ئه‌و فیلمه دروست بوو. له‌وانه‌یشه ئه‌م فیلمه سه‌مه‌د(انگیزه)ی کۆتایی خه‌ڵکی وروژاندبێ".


