ک/میدیا: رێکه‌وتی 22ی خه‌رمانانی 1390ی هه‌تاوی، په‌روانه حه‌یده‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوئێد
و جه‌میله حه‌سه‌نخاڵی نوێنه‌ری حیزب له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ ــ لقی سوئێد، چاویان به خاتوو "مارگاریتا ده‌رفالت" ئه‌ندامی پارله‌مانی سوئێد له فراکسیۆنی حیزبی "مۆدێرات" و راوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی سوئێد که‌وت.
له‌و دانیشتنه‌دا که "رێبوار فه‌ریدوون"به‌رپرسی کلووبی مۆدێراته‌کان له ستۆکهۆلم به‌شدار بوو، ئه‌م مه‌سه‌لانه خرانه به‌ر باس.
ــ پێوه‌ندیی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی مۆدێراتی سوئێد
ــ بارودۆخی ئێران و کوردستان
ــ تێکۆشان و ئامانجه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ
ــ ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا رۆژی دواتر، رێکه‌وتی 23ی خه‌رمانانی 1390ی هه‌تاوی په‌روانه حه‌یده‌ری له گه‌ڵ "فریدریک ماڵم" ئه‌ندام پارله‌مانی سوئید له فراکسیۆنی حیزبی گه‌ل(لیبراله‌کان) کۆبووه‌وه و له سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی سیاسی بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ته‌وه‌ری باسی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه بریتییه له:
ــ پێوه‌ندی نێوان حیزبه‌کانیان
ــ تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵڕۆژی شه‌هید کرانی د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی له میکۆنۆس
ــ کاریگه‌ریی ژنان و لاوان له خه‌باتی رزگاری خوازیی ئێران و کوردستان
ــ رووداو ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه له چه‌ند مانگی رابردوودا


