دوێنێ رۆژی هه‌ینی، خه‌ڵکی سووریه له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان دایه خۆپشاندان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و رووخانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بوون.
ک/میدیا: به‌پیی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی ئه‌ڤێستا، چالاکانی سووریه رایانگه‌یاندووه که رۆژی هه‌ینی، خه‌ڵکی سووریه له ژێر دروشمی "ئێمه ناگه‌ڕێنه‌وه تا رووخانی رێژیمی سووریه" رێپێوانێکی به‌رینیان خسته‌ڕێ و له ئاکامی ئه‌م رێپیوانه‌دا 34 که‌س له خۆپشانده‌ران له لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌وه کوژران. به‌پێێ هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کان له شاره‌کانی حه‌ما 6 که‌س، حومۆس 4 که‌س، ئه‌دله‌ب 9 که‌س و حووران 3 که‌س کوژران.
ئه‌رته‌شی سووریه به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه و بێ به‌زه‌ییانه ده‌س به سه‌ر حاڵ و مالی خه‌ڵک دا ده‌گرێ و ئازار و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و سڤیل ده‌کات.


