ک/میدیا: مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد له چواره‌مین سه‌فه‌ری خۆی بۆ پارێزگاکان له شاری ئه‌رده‌بیل، له نێو کۆمه‌ڵێک به‌رپرس و بژارده‌ی ئه‌و شاره‌دا، وتی
: "ده‌وڵه‌ت له خزمه‌تی ئێوه دایه ئێوه به وتنی یا حوسێن و یا عه‌لی ده‌بێ کاره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن نابێ نیگه‌رانی بوودجه بین له به‌ر ئه‌وه بوودجه کێشه‌ی سه‌ره‌کی نییه، کێشه‌ی سه‌ره‌کی فیکر و هیمه‌ته".
ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی پێوه‌ندیدار به وشک بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وتی: "به‌پیی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان ده‌ریاچه‌ی ورمێ، 500 ساڵ جارێک وه‌ها دۆخێکی به سه‌ردادێت به جۆریک پێشبێنی ده‌کرێت، که‌می باران و وشکه‌ساڵی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی بگرێته‌وه".
ئه‌حمه‌دی نژاد رایگه‌یاند: 500 ساڵی رابردوو ده‌ریاچه‌ی ورمێ که‌وتۆته وه‌ها دۆخێکه‌وه و دابه‌زینی باران بارین پتر له 300 میلیمیتر بوو له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا.
ناوبراو سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاوی "ئه‌ره‌س" بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ وتی: کارمان به گونجاو بوون یان نه‌بوونی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ره‌س نییه، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه که ئێمه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه له پشکی خۆمان له‌رووباری ئه‌ره‌س به دروستی که‌ڵک وه‌ربگرین.
ناوبراو وتی: ده‌وڵه‌ت له خزمه‌تی ئێوه‌دایه و نابێ نیگه‌رانی بوودجه بین له‌به‌ر ئه‌وه بوودجه کێشه سه‌ره‌کی نییه، گرینگ بیر‌و هیمه‌ته که ئه‌رده‌بیل کانگای ئه‌م بنه‌مایه‌یه.


