ک/میدیا: له شاری کرماشان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت و پۆستێری پیوه‌ندیدار به 26 خه‌رمانان ساڵڕۆژی تیرۆری د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، سرنجی خه‌ڵکیان ڕاکێشا.
به‌شێک له‌و شوێنانه که چالاکییان تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له: کۆڵانی مسته‌فا ئیمامی، کۆڵانی سنجاوی، کۆڵانی قاسملوو، ده‌وروبه‌ری ترمیناڵی کاویانپوور، ته‌نیشت زانکۆی پهیامنوور، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی حه‌زره‌تی ئه‌بولفه‌زل، به‌رده‌رکی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌لی عه‌سر، ده‌وروبه‌ری ده‌فته‌ری حه‌وتوو نامه‌ی "ندای جامعه" و رێگای سه‌ره‌کیی سنه ــ کرماشان.


