ک/میدیا: گلین دیویس، باڵوێزی ئه‌مریکا له رێکخراوی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی، رۆژی چوارشه‌ممه پێشنیاری "سه‌عید جه‌لیلی" و ته‌بێژی رێژیمی ئێران له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی
بۆ "کاترین ئه‌شتۆن"، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا، بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێرانی ره‌ت کردۆته‌وه و ده‌ڵی: "مه‌به‌ستی رێژیمی ئێران دروست کردنی وه‌ها که‌ش و دۆخێک بۆ گۆڕینی بیروڕای گشتییه به قازانجی خۆیه، هه‌تا ئێستاش رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڵێن و رێ و شوێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی پێشێل کردۆته‌وه".
به‌پێێ راپۆرتی "ئاسۆ شه‌یتێد پرێس"، باڵوێزی ئه‌مریکا له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی ده‌ڵێت: "پێشنیاری رێژیمی ئێران بۆ دانووسان هیچ هێمایه‌کی نوێی له‌مه‌ڕ ره واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی تێدا نییه".
باڵوێزی ئه‌مریکا له درێژه‌دا ده‌ڵێ: هاوکاری نه‌کردن له گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی، پێشێل کردنی به‌ڵێنی و رێ و شوێنه‌کانی شۆرای ئه‌منیه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هه‌وڵی نوێ بۆ دروست کردنی که‌ش و دۆخێک بۆ گۆڕینی بیروڕای گشتی، ئه‌م کارانه پیشانده‌ری نیاز پاکیی و هه‌وڵی رێژیمی ئێران بۆ رواندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کان نین.
راگه‌یاندنه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له رێکه‌وتی 21ی خه‌رمانان، هه‌واڵی ناردنی نامه‌ی سه‌عید جه‌لیلی بۆ کاترین ئه‌شتۆن له‌مه‌ڕ ئاماده‌بوونی رێژیمی ئێران بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی ده‌وری نوێی دانووسانه‌کانی له گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌کانیان بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز: "گلین دیویس" گوتوویه‌تی؛ "ئێمه ئیدیعای ئێران سه‌باره‌ت به ده‌وری نوێی هاوکاری له گه‌ڵ ئاژانسمان بیستوه. پێشتریش ئه‌م ئیدیعایه‌مان به جاران بیستووه. به‌ڵام هێشتا ئیدیعایه".
دیسان به‌و حاڵه‌شه‌وه دیویس وتوویه‌تی که نوێنه‌رانی گرووپی 5+1 سه‌باره‌ت به نامه‌ی سه‌عید جه‌لیلی سه‌رقاڵی دانووسانن بۆ گه‌یشتن باشترین وڵام.


