ک/میدیا: له شاری "ژنێڤ" به ده‌ست پێشخه‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ــ ژنێڤ کۆنفرانسێک له ژێر ناوی "چۆن پرسی کورد به‌رینه پارله‌مانی سویس" بۆ "کارلۆ سۆمارۆگا" به‌رپرسی گرووپی پارله‌مانتارانی سویسیی لایه‌نگری کورد، رێکخرا.
رێکه‌وتی 19ی خه‌رمانانی 1390ی هه‌تاوی، له هۆلی کۆنفرانسه‌کانی شاری ژنێڤ کۆنفرانسێک بۆ "کارلۆ سۆمارۆگا" به‌رپرسی گرووپی پارله‌مانتارانی سویسیی لایه‌نگری کورد و پاڵێوراوی داهاتووی حیزبی سوسیالیستی سویس بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویس رێکخرا. ناوبراو باسێکی له سه‌ر رۆڵی دیاسپۆرای کورد له به‌ره‌و پێش بردنی پرسی کورد له وڵاتی سویس و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان و پێشڤه‌چوونی کۆمه‌ڵگای کوردی، پێشکه‌ش کرد.
ناوبراو به ئه‌ندامبوونی لاوانی کورد له نێو پارته سیاسییه‌کانی وڵاتی سویس به پێویست زانی و به‌شداری کردنی لاوانی کورد له سیاسه‌تی سویس وه‌ک وه‌رچه‌رخانێکی پێویست ناودێر کرد.
به‌شی دووهه‌می کۆنفرانس بۆ پرسیار و وڵام ته‌رخان کرابوو که تێیدا به‌شدارانی کۆنفرانسه‌که چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی "سۆمارۆگا" کرد و پاشان له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه وڵام درانه‌وه.
له کۆتاییدا "ته‌یموور ئه‌لیاسی" نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ وێڕای سپاس و پێ‌زانین داوای له "کارلۆ سۆمارۆگا" کرد که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا چه‌ند هاووڵاتییه‌کی کورد بخه‌نه نێو لیسته‌که‌یانه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، پشتیوانی له حیزبی سوسیالیستی سویس ده‌کات و داوا له هاووڵاتییه کورده‌کان ده‌کات که ده‌نگ بده‌ن به لیسته‌کانی حیزبی سوسیالیستی سویس، به تایبه‌ت "کارلۆ سۆمارۆگا".
رێکه‌وت یه‌کی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، له وڵاتی سویس هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ پارله‌مانی سویس به‌ڕێوه ده‌چێ.


