Home هه‌واڵه‌کان به‌ڕێوه‌چوونی‌ سمینارێکی ته‌شکیلاتی له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه‌

به‌ڕێوه‌چوونی‌ سمینارێکی ته‌شکیلاتی له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه‌

ک/میدیا: كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیی رۆژی سێ‌‌شەممە 22/6/90ی هەتاوی، لە ساڵونی فێرگەی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، یەكەمین سمیناری

تەشكیلاتی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە ژێر دروشمی "یەكیەتیی لاوان ناوەندێك بۆ دەرخستی تواناكان" بۆ بەرپرس و ئەندامانی كۆمیتەكان و كادره‌كانی یەكیەتیی لاوان دەستی پێكرد.

سەرەتای سمینارەكە خولەكێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شەهیدانی كوردو كوردستان و بە تایبەت شەهید لوقمان قازی كادری یەكیەتی لاوان راگەیەندرا.

پاشان فواد خاكی‌بەیگی سكرتێری گشتیی یەكیەتی لاوان لە لایەن كۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی یەكیەتیی لاوانەوە بەخێرهاتنی بەڕێزان مستەفا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حەمەنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرد كە ئامادەی سمینارەكە ببوون.

لە دانیشتنی یەكەمدا بەرێز كاك مستەفا هیجری باسێكی گشتی سەبارەت بە رۆڵی لاوان لە كۆمەڵگا و دەوریان لە بەرەوپێشبردنی شۆڕش و بزووتنەوەكان پێشكەش كرد و داوای كرد كە دەبێ‌ لاوانی ئێران بەگشتی و لاوانی كورد بە تایبەت خۆیان لە نێو رێكخراوەكان و كۆڕ و كۆمەڵە سیاسیی و مەدەنییەكان رێك بخەن تاكوو بە هێزێكی یەكگرتوو و هیوایەكی پتر بەرەوڕووی دیكتاتۆری ببنەوە، لە كۆتایی ئەم بەشەدا ئامادەبوانی سمینارەكە چەند پرسیارێكیان لە بەرێز كاك مستەفا كرد كە لە لایەن بەرێزیانەوە بە وردی وڵام درانەوە.

لە دانیشتنی دووهەمی سمینارەكەدا بەرێز محەممەدنەزیف قادری وەك نوێنەری دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی کوردستان بۆ پێوەندی لە نێوان حیزب و رێكخراوەكان، سەبارەت بە پێوەندی نێوان حیزبی دێموكرات و یەكیەتیی لاوان و هەروەها هاوكاری و پشتیوانی بەردەوامی حیزب بۆ رێكخراوەكان و لەسەر چەندین مەسەلەی دیكە كە لەلایەن ئامادەبوانەوە خرابوونە بەرباس شیكردنەوەی زیاتری پێشكەش كرد و لە زۆر بوارەوە سیاسەتەكانی حیزبی دیموكرات و دەوری لە بزوتنەوەی كورددا روون كردەوە.

لە درێژەی ئەم دانیشتنه‌دا ئەم باسانە هاتنە ئاراوە:

• باسێك لەسەر تەشكیلاتی لاوان لە دەرەوە، لە لایەن بەرێز هێدی رازین ئه‌ندامی هەیئەتی ئیجرایی

• باسێك لەسەر تەشكیلاتی ئاشكرای یەكیەتی لاوان و شیكردنەوە فۆرم و ئائیننامەكان لە لایەن بەرێز جەلال رەوانگەرد ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەریی گشتی

• باسێك لەسەر تەشكیلاتی نهێنیی یەكیەتیی لاوان لە لایەن بەرێز سۆران باریكه‌ ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی

لە دانیشتنی سێهەمدا، نوێنەری كۆمیتەكانی یەكیەتیی لاوان بەرنامەی كاری خۆیان بۆ 6مانگی داهاتوو پێشكەش كردو بەشێكی لەلایەن نوێنەرانی كۆمسیۆنەكانی یەكیەتی لاوان وڵام درانەوە.

لە كۆتایی سمینارەكەدا فواد خاكی‌بەیگی سكرتێری گشتی یەكیەتی لاوان لە لایەن هەیئەتی ئیجرایی یەكیەتی لاوانەوە وڵامی تێکڕای رەخنە و پێشنیار و بەرنامە‌ی‌ كاریی‌ كۆمیتەكانی دایەوە. كاتژمێر 5ی ئێوارەی 22/6/90 سمینار كۆتایی بە كارەكانی هێنا.


 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ