ک/میدیا: دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی به زیندان مه‌حکووم کرد.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی به ناوی "فواد ره‌زا زاده" که نزیکه‌ی یه‌ک ساڵه له زیندانه به تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ گرووپێکی مه‌زهه‌بی به پێنج ساڵ زیندان مه‌حکووم کرد.
فواد ره‌زا زاده ئێستا له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج خه‌ریکی تێپه‌ڕ کردنی حوکمه‌که‌یه‌تی.


