ک/میدیا ــ وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه دژکرده‌وه‌ی تو‌ندی خۆی له‌مه‌ڕ دژایه‌تی رووسیه بۆ ده‌رکردنی بڕیارنامه دژی رێژیمی سووریه دربڕی.
فه‌ڕانسه رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 20/06/1390ی هه‌تاوی رایگه‌یاند په‌سند نه‌کردنی بڕیارنامه دژی سه‌رکوته وه‌حشیانه‌کانی رێژیمی سووریه به ریسوایی ده‌زانێ.
"ئالین ژۆپه" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه، مانگی رابردوو له وڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به دژایه‌تیی رووسیه له‌مه‌ڕ ده‌رکردنی بڕیارنامه دژی رێژیمی سووریه، رایگه‌یاند: "ده‌رنه‌کردنی بڕیارنامه له شوورای ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ شه‌رمه‌زارکردنی هێرشه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رێژیمی سووریه له هه‌مبه‌ر ناڕازیان، ریسواییه".
به‌پێێ راپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه "ژۆپه" له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له ئیتالیا ئاشکرای کردووه: "فه‌ڕانسه و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌کانی له‌و بڕوایه دان که حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ره‌وایی خۆی له ده‌ست داوه و ریفۆرم له‌و رێژیمه‌دا شتێکی نه‌لواوه"
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: "هه‌ڵوێسته‌کانی شوورای ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌مبه‌ر قه‌یرانی کوشتوبڕی خه‌ڵکی بێ تاوانی سووریه، به ریسوایی ده‌زانێ و ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتووه که رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌نگاوی جیدی دژی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵبگرێ".
پێشتر وڵاتانی فه‌ڕانسه، بریتانیا، پورته‌غاڵ، ئاڵمان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ په‌سندکردنی بڕیارنامه‌یه‌کی ته‌حریمی دژی رێژیمی سووریه، گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی شوورای ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردبوو که تا ئێستا به هۆی دژایه‌تیی رووسیه و چین ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که رۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌یئه‌تی هه‌ماهه‌نگیی شۆڕشی سووریه رایگه‌یاندووه رۆژی شه‌ممه، له ئاکامی تیر هاوێژیی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی سووریه بۆ سه‌ر ناڕازییان، نزیکه‌ی 27 که‌س له شاره‌کانی "حومۆس" و ناوچه‌کانی دیکه‌دا کوژراون.
چالاکانی سیاسیی سووریه ده‌ڵێن 5 که‌س له شاری "باب عومه‌ر" و ژنێکیش له "ئه‌دله‌ب" کوژراون.
هه‌روه‌ها شاری "داریا" مانگرتنی گشتیی تێدا ده‌بینرێ، ئه‌م مانگرتنه به هۆی کوژرانی "غه‌یاس مه‌تر" یه‌کێک له چالاکانی سووریه به‌ڕێوه چووه.
"غه‌یاس مه‌تر" له مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵدا له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د گیانی خۆی له ده‌ست دا به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان جه‌نازه‌ی ناوبراویان له که‌شوهه‌وایه‌کی ئه‌منیه‌تیدا ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌که‌ی داوه‌ته‌وه.


