ک/میدیا: له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، چالاکیی ته‌بلیغاتییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا: له‌م شار و ناوچانه‌دا چالاکی به‌ڕێوه چووه:
جوانڕۆ: پارکی هه‌ڵانیه، شه‌هره‌کی فه‌رهه‌نگیان فازی 1 و 2 و 3، نه‌خۆشخانه‌ی حه‌زره‌تی ره‌سووڵ، شه‌هره‌کی جانبازان، قوتابخانه‌ی علوومی دینیی ئیمامی شافیعی، شه‌قامی بێهداری و کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی هه‌ڵانیه و ساڵۆنی وه‌رزشی
بۆکان: تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له بۆکان به بۆنه‌ی ساڵڤه‌گه‌ڕی شه‌هید بوونی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، له‌م ناوچانه چالاکی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه برد:
ناوچه‌ی "ئاڵه‌شین"ی بۆکان، گامیشگوولی، شیناوان برایم ئاباد، موشیر ئاباد، کانی کووزه‌ڵه.
ورمێ:
له ناوچه‌ی "ته‌رگه‌وه‌ڕ"ی ورمی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له گوندی "ما‌وانا" به ئه‌نجام دانی چالاکی ته‌بلیغی به‌ڵێنی خۆیان بۆ درێژه‌دان به رێگای شه‌هیدان دووپات کرده‌وه.



