ك/میدیا: به‌داخ‌و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 18/6/1390 به‌هۆی رووداوێكی دڵته‌زێنه‌وه لوقمان قازی پێشمه‌رگه‌ی ناوه‌ندی 3ی حدكا، خه‌ڵكی گونده‌وێڵه‌ی سه‌ر به شاری شنۆ گیانی له‌ده‌ست دا‌و تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدان بوو.
شه‌هید لوقمان قازی كوڕی ره‌حمان له دایكبووی 1361هه‌تاوی له ئاوایی گونده‌وێڵه سه‌ر به شارستانی شنۆ له دایك بووه و وه‌ك هه‌موو منداڵانی گوند له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌نێردرێته قوتابخانه. لوقمان تا پۆلی سێهه‌می ناوه‌ندی ده‌رس ده‌خوینێ‌و پاشان ده‌چێت بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی. پاش ته‌واو كردنی دوو ساڵ خزمه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و شانبه‌شانی باوكی ده‌ست به‌كارو كاسبی ده‌كات.
به هۆی دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی، به‌هاری ساڵی 1382 ده‌بێته پێشمه‌رگه و چه‌كی شه‌ره‌ف ده‌كاته شانی. پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی فێرگه، له ناوه‌ندی 3ی كوردستان سازمان ده‌درێت.
پاشان به‌هۆی شاره‌زایی له كاری خه‌ده‌مات دا وه‌ك پرسنێلی خه‌ده‌ماتی ناوه‌ندی 3 دیاری ده‌كرێ ودواتر وه‌ك به‌رپرسی ته‌داروكات له بنكه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حیزب له هه‌ولێر درێژه‌ی به كار‌و چالاكیی خۆی دا. دوایین به‌رپرساریه‌تی شه‌هید لوقمان قازی به‌شی خه‌ده‌ماتی ناوه‌ندی 3 ی كوردستان بوو.
ناو براو هه‌روه‌ها یه‌كێك له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی یه‌كیه‌تی لاوان بوو و له‌م رێكخراوه‌دا 2 ده‌وره به‌رپرسی كومیته‌ی لاوانی ناوه‌ندی 3 بووه. شه‌هید لوقمان دوای ده‌وره‌ی سیاسی، بوو به كادری ره‌سمی لاوان‌و له 2 كۆنگره‌ی لاوان‌دا به‌شدار بووه. ناوبراو له به‌هاری 1387دا ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناو به‌رهه‌می ئه‌م ژیانه كچێك به ناوی "نارین"ه.
لوقمان كورێكی دڵسۆز، به وه‌فا، ئه‌خلاق خۆش و دایم بزه له‌سه‌ر لێو بوو، هه‌ر بۆیه ببوو به خۆشه‌ویستی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یان ناسی.
لوقمان سێهه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی، ته‌رمی پیرۆزی له ناو كۆڕی گه‌رمی هاوڕێیانی‌دا له رێكه‌وتی 19ی خه‌رمانانی 1390 له گۆڕستانی شه‌هیدانی حدكا له جێژنیكان به خاك سپێردرا.
ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سو كاری‌و خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی گونده‌وێڵه و شاری شنۆ و تێكڕای هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كات.


